کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی عیراق مووچەخۆران دڵنیا دەكاتەوە

.

04:38 PM - 26/12/2021


عەبدولزەهرە هنداوی وتەبێژی وەزارتی پلاندانانی عیراق رایگەیاند:  مووچەی فەرمانبەران پەیوەندی بە پرۆژەیاسای بودجەی گشتییەوە نییەو هەروەك چۆن لە ساڵانی 2014 و 2020یشدا بودجە نەبوو، بەڵام دابەشكردنی مووچە بەردەوام بووە، كارەكە بەوشێوەیە بەردەوام دەبێت.
 وتەبێژی وەزارتی پلاندانانی عیراق تەئكیدیكردەوە، حكومەت بەبێ لەبەرچاوگرتنی یاسای بودجە، مووچەی فەرمانبەران دابەش دەكات .
وتیشی: چەند جارێك پرۆژەیاسای بودجەی 2022 لە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق تاووتوێ كراوە، بەڵام حكومەتی ئێستا كاربەڕێكەرە و پەسەندكردنی بودجە پێویستی بە كۆبوونەوەی پەرلەمانی نوێی عیراق‌و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت هەیە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە