کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق دەبێتە چوارەم گەورە هەناردەكاری نەوت بۆ ئەمریكا

.

04:32 PM - 26/12/2021

 
عیراق دەبێتە چوارەم گەورە هەناردەكاری نەوت بۆ ئەمریكا
لە هەفتەی رابردوودا عیراق بۆ ریزبەندی چوارەم گەورە هەناردەكاری نەوت بۆ ئەمریكا بەرزبۆتەوە.
ئیدارەی زانیارییەكانی وزەی ئەمریكا ئاشكرایكرد، لە هەفتەی رابردوودا قەبارەی هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریكا زیادیكردوەو گەیشتۆتە 359 هەزار بەرمیلی رۆژانە، بەوەش بەراورد بەهەفتەی پێشتر رۆژانە 29 هەزار بەرمیل زیادیكردووە.
بەپێی راپۆرتێكی ئیدارەی زانیاریەكانی وزەی ئەمریكا، هەفتەی رابردوو بەتێكرا رۆژانە 5 ملیۆن و 234 هەزار بەرمیل نەوت لە 9 وڵاتی جیهانەوە هەناردەی ئەمریكا كراوە، كە بەراورد بە هەفتەی پێشتر رۆژانە 635 هەزار بەرمیل كەمیكردووە.
ئەوەشی خستۆتەروو، لەو نەوتەی هەناردەی ئەمریكا كراوە رۆژانە 3 ملیۆن و 147 هەزار بەرمیلی لە كەنەداو 503 هەزار بەرمیل نەوتی لە مەكسیكەوە بووە، هەروەها سعودیە رۆژانە 384 هەزار بەرمیل نەوت‌و روسیاش رۆژانە 224 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریكا كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە