کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرسەنامەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ كۆچی دوایی عەبدوڵا كانی مارانی

.

09:32 AM - 26/12/2021

بۆ کۆچی دوایی بەڕێز کاک (عەبدوڵا کانی مارانی) پارێزەر و تێکۆشەر و دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال، پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی قوڵی خۆمان بە بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان رادەگەیەنین.

خوالێخۆشبوو کاک عەبدوڵا کانی مارانی کەسایەتییەکی دیاری دەشتی کۆیە بوو، پارێزەر و تێکۆشەرێکی دێرین بوو کە ھەمیشە ھەڵوێست و بیروباوەڕی نیشتمان پەروەرانەی لە قۆناغە جیاجیاکانی خەباتدا دیار و بەرچاو بوو.
رۆحی بۆ ھەمیشە شاد بێت و خەمڕەوانی بۆ کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان.

دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە