کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ كۆچی دوایی عەبدوڵا كانی مارانی

.

09:31 AM - 26/12/2021

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی تێكۆشە‌ری دێرینی کۆچکردوو عەبدوڵا کانی مارانی

بەداخ و پە‌ژارە‌یە‌كی زۆرە‌وە‌، هەواڵی کۆچی دوایی پێشمە‌رگە‌ی دێرین و پارێزەر (عەبدوڵا کانی مارانی)م پێگەیشت، بەم کۆچەش دڵگران و نیگەران بووم.

کۆچکردوو کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و خاوەن هەڵوێستی مەردانە و  هاوڕێ و دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال بوو، پارێزەرێک بوو کەژیانی خۆی تەرخانکردبوو بۆ خزمەتکردنی گەلەکەی و بەرگری کردن لەمافە رەواکانی.

پرسە و سەرەخۆشی لەئێوەی خێزان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و خۆم بەهاوبەشی خەمتان دەزانم، خوای گەورە سەبوریی و دڵنەوایی بەهەموو لایەك ببەخشێت، جێگای كۆچكردووش بەهەشتی بەرین بێت.
 
انا لله وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی
جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە