کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سێ یاریی هەفتەی 19ی پریمەرلیگ دواخران

.

08:31 AM - 26/12/2021

سێ یاریی هەفتەی 19ی پریمەرلیگ دواخران
هەر سەبارەت بەیارییەكانی هەفتەی 19ی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا، رابیتەی پریمەرلیگ بریاری دواخستنی سێ یاریی خولەكەیدا، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەریزی یانەكان، بەهۆی جێبەجێكردنی رێنماییەكان و پرۆتۆكۆلی تەندروستی رێگە بەبەرێوەچوونی یارییەكان نادرێت، ئەمەش لەكاتێكدایە هەفتەی پێشوو هەر بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا چەندین یاریی دواخران، لەم هەفتەیە یاریی نێوان یانەكانی لیڤەرپوڵ و لیدز یونایتد دواخراوە كە بەر لەو یارییە لیڤەرپوڵ پلەی دووەمی بە 41 خاڵ گرتووە، یارییەكی تری دواخراو لەنێوان هەردوو یانەی ولڤەرهامپتۆن و واتفۆرد دەبێت، كە بەهەمان شێوە بریاربوو سبەینێ بەرێوەبچێت، بەڵام ئەو یارییەش دواخراوە  هەردوو یانە لەدوا پلەكانی ریزبەندین و بارودۆخیان خراپە، هەروەها رابیتەی پریمەرلیگ بەهۆی كاریگەرییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا یاریی یانەكانی بێرنلی و ئیڤەرتۆنی دواخست

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە