کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سێ یانەی بەهێزی ئەوروپا كێبڕكێی گواستنەوەی هالاند دەكەن

.

08:31 AM - 26/12/2021

سێ یانەی بەهێزی ئەوروپا كێبڕكێی گواستنەوەی هالاند دەكەن
 بە پێی هەواڵی رۆژنامە ئەڵمانیەكان   هەریەك لە یانەكانی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و مانچستەریونایتد و مانچستەرسیتی ئینگلیزی بە شێوەیەكی رەسمی هاتونەتە سەرهێڵ تا لە وەرزی داهاتوودا تواناكانی ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و ئەستێرە و گۆڵكاری یانەی بوروسیادۆرتمۆند بەدەست بهێنن   رۆژنامەكانی ئەڵمانیا ئاشكرایان كردووە : لە چەند هەفتەی رابردوودا زیاتر لە جارێك بەرپرسانی هەر سێ یانەی ناوبراو پەیوەندیان بە مینۆ رایۆلای بەڕێوەبەری كارەكانی هالاندەوە كردووە و ئامادەیشیان نیشانداوە سەرجەم داواكارییەكانی جێ بەجێ بكەن    ئەویش بە هیوای ئەوەی بتوانن لە میركاتۆی هاوینەی داهاتوودا گرێبەستێكی لەگەڵدا ئیمزا بكەن و ریزەكانیان بەو هێرشبەرە نەرویجیە بەهێز تر بكەن   لەهەمان كاتیشدا رۆژنامەكان ئەڵمانیا باسیان لەوەش كردووە : نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە لەگەڵ دۆرتمۆند پێك هاتووە لە 75 ملیۆن یۆرۆ و بەرپرسانی ئەو سێ یانەیەش هیچ كێشەیەكیان نییە لە خەرج كردنی ئەو بڕە پارەیە لە پێناو گواستنەوەی هالاند بۆ ریزەكانیان    رۆژنامەكانی ئەڵمانیا ئاماژەیان بەوەش كردووە : هەریەك لە یانەكانی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و مانچستەریونایتد و مانچستەرسیتی لە كێبڕكێیەكی بەهێزدان بۆ دەستەبەر كردنی تواناكانی ئیرلینگ هالاندی تەمەن 21 ساڵ   بەڵام بە پێی زانیاری سەرچاوەكانی هەواڵ ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید نزیك ترین یانەیە بۆ یەكلایی كردنەوەی گرێبەستی ئەو هێرشبەرە   بە تایبەتی لە كاتێكدا لە چەند رۆژی رابردوودا هانز یواكیم ڤاتسكەی سەرۆكی جێ بەجێ كاری یانەی بوروسیادۆرتمۆند ئاشكرای كرد كە بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید لە هەوڵێكی زۆردان لە نزیك ترین كاتدا گرێبەست لەگەڵ هالاند ئیمزا بكەن .  

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە