کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قائیمقاییەتی كەلار ئاماری كاروچالاكییەكانی بڵاوكردەوە

.

10:22 PM - 23/12/2021

قائیمقامی كەلار لە كۆنفرانسێكی  رۆژنامەوانیدا  ئاماری كاروچالاكی لیژنە هاوبەشەكانی بڵاوكردەوە، لەو بارەیەوە شەهاب ئەحمەد قائیمقامی قەزای كەلار ڕایگەیاند لە سەرەتای ئەمساڵەوە لیژنە هاوبەشەكانیان 33  هەزار و 399 سەردانیان بۆ بازاڕ و شوێنەكانی كار لە قەزاكە ئەنجامداوە، وتیشی لە چوارچێوەی سەردانەكاندا 825 پسوڵەی سەرپێچییان بۆ سەرپێچیكاران كردووە،  ئاماژەی بەوەشكرد لە درێژەی كاری لیژنەكاندا لە سەرەتای ئەمساڵەوە 20  تەن و 100 كیلۆ ماددەی خۆراكی و شتومەكی بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوە.

V2OTp3Je8pc

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە