کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كێشە كەوتە نێوان میسی و پۆچیتینۆی ڕاهێنەر

.

09:03 AM - 07/12/2021

لیۆنێل میسی رەخنە لەپلانەكانی پۆچیتینۆی راهێنەر دەگرێت  
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی كێشەیەكی گەورەی لەناو یانە پاریسیەكە دروست كرد دوای ئەوەی ئاشكرای كرد گومانی هەیە لە توانای تاكتیكی ماوریسیۆ پۆچیتینۆی راهێنەری یانەكە   بەپێی زانیاریەكانی پێگەی لی تێن سپۆرتی فەرەنسی و بەپشت بەستن بە رۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی : میسی كەسە نزیكەكانی لەوە ئاگادار كردۆتەوە دڵخۆش نییە لەپاریس سان جێرمان بەهۆی پلان و شێوازی ماوریسیۆ پۆچیتینۆی راهێنەرەوە   ئەوسەرچاوەیە ئاماژەی بەوەكردووە: میسی تا ئەم كاتە ئەو ئاستەی پێشكەش نەكردووە  كە پێویستە لەسەری پێشكەشی بكات لەناو یاریگا   لەبەرئەوەی پۆچیتینۆ ناتوانێت رێگایەكی دروست بدۆزێتەوە بۆ شێوازی یاریكردنی گونجاو تا سود لەتواناكانی میسی و نەیمار و مباپێ وەربگرێت لەهیڵی هێرش بردن   ئەوەی جێگای سەرنجە تا ئەم كاتە پۆچیتینۆ بەدوای پێكهاتەیەكی نمونەیی   دەگەرێت لەگەڵ شێوازی یاریكردنی شایستە بۆ سود بینین لەتواناكانی میسی   ئەوەش لەكاتێكدایە كە سەرجەم یاریزانانی یانە پاریسیەكە دڵنیان لەوەی كە پێشكەش نەكردنی ئاستی پێویست لەلایەن میسی لەیاریەكانی یانەكە هۆكارەكەی دەگەرێتەوە بۆ پۆچیتینۆی راهێنەر   جێی باسە : كەسە نزیكەكان لەمیسی ئاماژەیان بەوەكردووە : ئەو شێوازەی پۆچیتینۆ پشتی پێ دەبەستێت رێگری زۆر دروست دەكات لەسەر گۆڕینی پێگەكان  و ئەوەش ناچاری دەكات پلانی یاری كردنی بۆ 3-4-3 بگۆڕێت  كە تا ئێستاش لەم وەرزە ئەو پلانەی جێبەجێ نەكردووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە