کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حزبەكانی عیراق 31 هەزار خانووی دەوڵەتیان داگیركراوە

.

04:34 PM - 04/12/2021

حزبەكانی عیراق 31 هەزار خانووی دەوڵەتیان داگیركراوە
دەستەی دەستپاكی عیراق ئاشكرایكردوە، لەدوای ساڵی 2003وە زیاتر لە 30 هەزار خانووی دەوڵەت لەلایەن حزب و لایەنەكانی ناوخۆی عیراقەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
(كەریم غەزی) بەرێوەبەری فەرمانگی لێكۆڵینەوەكان لە دەستەی دەستپاكی عیراق رایگەیاندوە، دۆسێی داگیركردنی خانووبەرەی دەوڵەت لەلایەن حزب و لایەنەكانەوە كاری جدی لەسەركراوەو بەپێی ئامارانەی كە لەبەردەستماندایە جگە لە هەرێمی كوردستان 31 هەزارو 378 خانووی دەوڵەت لەسەرجەم پارێزگاكانی تری عیراق لەلایەن حزب و لایەنەكانی ناوخۆییەوە داگیركراون.
ئاماژەی بەوەشكردوە، زۆرترین ژمارەی داگیركاری لە پارێزگای نەینەوا بووەو 8 هەزار و 585 خانووی دەوڵەت دەستی بەسەردا گیراوە لەدوای ئەو پارێزگای بەسرە بە 6 هەزار 194 لە پلەی دووەمدا هاتوەو پارێزگای كەركوكیش لە پلەی سێیەمدا هاتووەو 3 هەزارو 653 خانووی تێدا داگیركراوە.
پێشتریش چەندینجار پەرلەمانتارانی عیراق هۆشداریان لەو پرسەداوەو رایانگەیاندوە، زۆرینەی حزبەكان سودمەندبوون لە داگیركردنی خانووی دەوڵەت و لە 18 ساڵی رابردوودا ئەو خانوانە كرین و فرۆشتنیان پێوەكراوەو بەڵگەكانیان ساختەكاریان تێداكراوە، بۆیە وەرگرتنەوەیان بۆ حكومەت زۆر ئەستەمە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە