کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدێكی وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری عیراق پەلامارەكانی داعشیان تاوتوێكرد

.

12:00 PM - 04/12/2021

وەفدێكی وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری عیراق پەلامارەكانی داعشیان تاوتوێكرد


وەفدێكی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ تاوتوێكردن و گفتوگۆكردن سەبارەت بە پەلامارەكانی ئەم دواییەی تیرۆریستانی داعش سەردانی شاری بەغدایان كرد و لە لایەن فەریق ڕوكنی یەكەم عەبدولئەمیر ئەلشەمری جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان پێشوازی لێكرا و دواتر لە كۆبونەوەیەكدا تەئكیدییان لە دانانی پلان و هەماهەنگی هاوبەش بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریستانی داعش كردەوە.
ئەوە لە كاتێكدایە تیرۆریستانی داعش لەهەفتەیەكدا 4 جار پەلاماری سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانیان داوەو و بەهۆیەوە نزیكەی 18 پێشمەرگە و هاوڵاتی شەهیدبوون و ژمارەیەكی تریش برینداربوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە