کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ركابەرییەكانی هەفتەی 16ی كاڵچۆ دەستپێدەكات

.

10:25 AM - 04/12/2021

 شەممە ركابەرییەكانی هەفتەی شانزەیەمی خولی یانەكانی ئیتاڵیا دەستپێدەكات و لەیەكەم یاری ئەو هەفتەیەش یانەی ئەی سی میلان لە یاریگای سان سیرۆ میوانداری یانەی سالیرنیتانا دەكات   رۆسۆنێری خاوەن پلەی دووەمی ریزبەندی  لەبەردەم هەلێكی زۆر باشدایە  تا ئەگەر بەشێوەیەكی كاتیش بێت بچێتە پێشەنگی ریزبەندی كاڵچۆ بەو پێیەی ركابەرەكەی كە ئەم ساڵ بۆ ركابەرییەكانی كاڵچۆ سەركەوتووە بە بارودۆخێكی خراپدا تێدەپرێت و خاوەن دوایین پلەی ریزبەندی كالچۆیە و تەنها 8خاڵی كۆكرۆتەوە   لە یەكێكی تر لە یارییەكانی رۆژی شەممە كە لە هەمان كاتدا یاری لوتكەی ئەو هەفتەیە دەبێت یانەی رۆما لە یاریگای ئۆلیمپیكۆ پێشوازی لە یانەی ئینتەرمیلان دەكات   رۆما لە ژێر سەرپەرشتی خۆسێ مۆرینیۆ ئەنجامەكانی جێگیر نیە و لە دوایین یاری خۆیدا دووچاری شكست بەرامبەر بە یانەی بۆلۆنیا هات   لەبەرامبەردا یانەی ئینتەرمیلانی سێیەمی ریزبەندی بارودۆخی باشترە و لە هەوڵی ئەوەدایە سێیەم بردنەوەی لەسەریەك تۆماربكات   دوایاری شەوی شەممەش هەردوو یانەی ناپۆلی پێشەنگی ریزبەندی و ئەتڵەنتای چوارەمی ریزبەندی لە یاریگای دییگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا كۆدەكاتەوە   ناپۆلی لە دوایین یاری خۆیدا بەرامبەربە یانەی ساسۆلۆ یەكسانبوو  لە كاتێكدا یانەی ئەتڵەنتا لە دوایین 4یاری رابردوویدا بردنەوەی دەستبەركردووە و چاوی لەوەیە پێنجەم بردنەوەی لەسەریەك دەستبەربكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە