کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی كۆچكردوو ڕزگار هاشم دیبەگەیی

.

09:05 PM - 02/12/2021

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو (رزگار هاشم دیبەگەیی) بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی (رزگار هاشم دیبەگەیی)، دڵگران و نیگەران بووین. تێکۆشەرى دێرین (رزگار هاشم دیبەگەیی) کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و پێشمەرگەى دێرین و زیندانی سیاسی و کەمئەندامی سەنگەربوو، لەسەردەمی خەباتی سیاسی و شاخیشدا بەفەرماندە لەسەرخۆ و دڵسۆزەکە ناسرابوو، بۆیە کۆچکردنی جێگاى داخێکی گەورەیە. بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی لەخێزان و خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتانم دەزانم. خواى گەورە سەبوریی و دڵنەوایی بەهەموو لایەك ببەخشێت، جێگای كۆچكردووش بەهەشتی بەرین بێت. انا لله وانا الیە راجعون

 

قوباد تاڵەبانی

جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە