کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خانووەكەی فیلمی هۆم ئەڵۆن بەكرێ دەدرێت بۆ ماوەی یەك شەو

.

04:19 PM - 02/12/2021

هۆم ئەڵۆن فیلمێكی كۆمیدی بەناوبانگی ئەمریكییە كە لە ساڵی 1990 بەشی یەكەمی لە لایەن كریس كۆڵەمبەس كاری دەرهێنانی بۆ كراوە  و  جۆن هیوس چیرۆكی فیلمەكەی نووسیەوە.
ئەو خانووە سەرنجڕاكێشەی كە لە فیلمەكەدا بەكارهاتووە لە شیكاگۆی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكایە بەكرێدانی لە پلات فۆڕمی ئێربنب دا خراوەتەڕوو, ئەو كەسانەی كە خولیای فیلمەكەن دەتوانن لە 7 مانگی كانوونی یەكەم دەست بكەن بە بەكرێگرتنی خانووەكەو خەونی چەند ساڵەیان بهێننەدی.
بەپێی مەرجەكان تەنها 4 چوار كەس ڕێگە پێدراون و هەر یەكێكیان پێویستە پشكنینی كۆرۆنای نێگەتیڤ بێت, مانەوە تەنها بۆ یەك شەوە بە بڕی 25 دۆلار, هەر لەو شەوەدا چەند بەشداربووێكی فیلمەكە سەردانی میوانەكان دەكەن و دەتوانن لە نزیكەوە یەكتر ببینن, هەروەها خانووەكە بە جوانترین شێواز دەڕازێنرێتەوە و ئەو خواردنانەی كە لە فیلمەكەدا پێشكەشكرابوون ئامادە دەبێت.
هەر لە چوارچێوەی ئەو مەرجانەی سەرەوە ئەوەخراوەتە ڕوو لە دوای بەكرێگرتنەكەوە بڕی 1000 دۆلار لە ڕێگەی ئاپی ئێربنب ەوە پێشكەشی ئەو كەسانە دەكرێت كە پشكنینی كۆرۆنایان پۆزەتیڤ دەردەچێت و گەشتەكەیان بۆ شیكاگۆ ڕەتدەكرێتەوە.
ئێربنب بازاڕێكی ئۆنلاین ی بەكرێدانی خانووبەرەیە, تێیدا بەشداربووان ماڵەكانیان بەكرێ دەدەن, تا ئێستا 100,00 شار لە 220 وڵاتی جیهان بەشداریان لەم بازاڕەدا كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە