کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەتڵانتا گرێبەستی گاسپرینی راهێنەری نوێكردەوە

.

02:02 PM - 02/12/2021

 لۆكا بیركاسی سەرۆكی یانەی ئەتڵانتای ئیتاڵی رایگەیاند: گرێبەستی جیان پییرۆ گاسپرینی راهێنەریان تا ساڵی 2024 نوێكردۆتەوە لەگەڵ دیاری كردنی بژاردەی درێژكردنەوەی تا هاوینی ساڵی 2025،  گرێبەستی پێشووی ئەو راهێنەرە لەگەڵ ئەتڵانتا كۆتایی ئەم وەرزە تەواو دەبوو ئەوەش لەدوای ئەوەی لەهاوینی ساڵی 2016وە سەرپەرشتی ئەو یانەیە دەكات، سەرۆكی یانە ئیتاڵیەكە ئاماژەی بەوەكرد: ئیمزامان لەسەر گرێبەستە نوێیەكەی جیان پییرۆ گاسپرینی راهێنەر كرد كە توانی پرۆژەی یانەكە بەرەو پێش ببات و لەئەركەكەی بەردەوام دەبێت تاساڵی 2024 و لەگەڵ بژاردەی درێژكردنەوەی بۆ یەك ساڵی زیاتر، رونیكردەوە: لەهاوینی رابردوو لەسەر سەرجەم بڕگەكان رێككەوتوون، بەڵام دوێنێ گەیشتنە رێككەوتنی كۆتایی و ئیمزاكردن لەسەر گرێبەستەكە، كە هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە گاسپرینی كەسێكی گونجاوە بۆ پرۆژەی یانەكە.
جێی باسە: گاسپرینی وەك راهێنەری ئەتڵانتا لەماوەی كاركردنی لەو یانەیە سەرپەرشتی 259 یاری كردووە لەرێگەیەوە 136 بردنەوەی تۆماركردووە و لە 65 یاریدا یەكسان بووە و لە57 یاریشدا روبەروی شكست بۆوە، شەوی رابردووش لەهەفتەی 15ی كاڵچۆ سەركردایەتی بردنەوەی یانەكەی كرد بە 4 گۆڵی بێ وەڵام لە بەرامبەر یانەی ڤینیزیا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە