کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا هۆشداری دەداتە تاڵیبان سەبارەت بە تیرۆریستانی داعش

.

09:20 AM - 02/12/2021

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردۆتەوە، وەفدی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی توماس ویست نێردەی ئەمریكا لە ئەفغانستان، لەگەڵ وەفدی تاڵیبان لە دەوحە كۆبوونەتەوەو تێیدا وەفدەكەی ئەمریكا نیگەرانی  گەیاندووەتە نوێنەرانی تاڵیبان لە بوونی تیرۆریستانی داعش و قاعیدە لە خاكی ئەفغانستان، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە وەفدەكەی ئەمریكا داوایان لە تاڵیبان كردووە پابەند بێت بەوەی هیچ لایەنێك لە خاكی ئەفغانستانەوە نەبێتە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی تر، هەروەها پابەند بێت بە سیاسەتی لێبوردنی گشتی و هەنگاونان بەرەو پێكهێنانی حكومەتێكی بنكەفراوان، هەر لە بەیاننامەكەدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا تەئكیدی كردەوە واشنتۆن نایەوێت سزاكانی كاریگەری لەسەر هاوڵاتیان هەبێت و بەردەوام دەبن لە پێشكەش كردنی هاوكاری مرۆیی بۆیان بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمەڵی نێودەوڵەتی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە