کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەحموود سەنگاوی: داعش درێژە بە پرۆسەی تەعریب دەدات

.

10:17 PM - 28/11/2021

مەحموود سەنگاوی لێپرسراوی میحوەری گەرمەسێر، لەمیانەی بەشداریكردنیدا لە بەرنامەی گەرماوگەرمی كەناڵی گەلی كوردستان، رایگەیاند: لەو ناوچانەی سوننەنشینن و پێشتر هاوكاری سوپای بەعس بوونە، چالاكییەكانی داعش زیاترە. وتیشی چەكدارەكانی داعش لە سنووری ژێر دەستی سوپای عیراقەوە هێرش دەكەن چونكە لەوێ بنبڕ نەكراون، هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد، ئامانجی داعشەكان، بەردەوامیدانە بە پرۆسەی تەعریبی ناوچە كوردنشینەكان. ئەوەشی خستەڕوو، سوپای عیراق هەرچەندە خاوەنی چەكی زیاتر و فڕۆكەی پێشكەوتوون، بەڵام لە بەجێهێنانی ئەركەكانی خۆیان بەرامبەر بە داعش جدی نین

1MBvYXunI9A

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە