کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەدڤۆكات هۆكاری هەڵوەشاندنەوەی بۆندەكەی لەگەڵ عیراق ئاشكراكرد

.

02:32 PM - 25/11/2021

دوای ئەنجامە نەخوازراوەكان و تارادەیەكی زۆر بێ ئومێد بوون لەگەیشتنە دوا یارییەكانی مۆندیالی 2022ی قەتەڕ، دیك ئەدڤۆكات-ی هۆڵەندی وازهێنانی لە ئەركی راهێنەری هەڵبژاردەی یەكەمی راگەیاند، كە ماوەی سێ مانگە لەگەڵ هەڵبژاردەكە بەردەوام بوو لەدوا قۆناغی پاڵاوتنی ئاسیا سەرپەرشتی 6 یاریی عیراقی كردووە و 4 بردنەوەو دوو شكستی هەیە، هەفتەیەك بەر لەدەستپێكی جامی وڵاتانی عەرەب كە بریارە رۆژی 30ی ئەم مانگە لەوڵاتی قەتەر بەسیستم و شێوازێكی نوێ و سەرپەرشتی فیفا دەستپێبكات، ئەدڤۆكات بۆندەكەی هەڵوەشاندەوە، سەبارەت بە وازهێنانیشی لەلێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی هۆڵەندا راهێنەری ناوبراو رایگەیاندووە: پێشبینەكان لەگەڵ تواناو پێدوایستی هەڵبژاردەی عیراق یەك ناگرێتەوە، كە بەقۆناغێكی هەستیار تێدەپەرێت و پێویستی بەبانگهێشتكردنی چەند یاریزانێكی لاو هەبوو، بەڵام ئەو كارە پێوییستی بەكاتێكی زۆر هەیە، لەبەرامبەردا دەبێت ئەنجامی باش لەماوەیەكی كورتدا بەدەستبهێنێت بۆیە ئەركەكە قورس بوو،  ئێستا عیراق دەتوانێت لەرێگەی بەدەستهێنانی پلەی سێیەمی گروەكەو گەیشتنە پاشكۆی پاڵاوتن، بلیتێكی دوا یارییەكانی مۆندیال بەدەستبهێنێت، لەلایەكی ترەوە راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاماژەیان بەوەكردووە: یەكێتی تۆپی پێی عێراق زیلینكۆ  پیتكۆڤیچی مۆنتینیگری و یاریدەدەری ئەدڤۆگات  ئەركی سەرپەرشتیكردنی  هەڵبژاردەی عێراق لەئەستۆ دەگرێت لەركابەریەكانی جامی عەرەب.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە