کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید لەگەڵ پۆگبا گەیشتە رێككەوتن

.

01:10 PM - 25/11/2021

سەرچاوەكانی هەواڵی ئەوروپا ئاشكرایانكردووە یانەی ریاڵ مەدرید لەگەڵ پۆڵ پۆگبای یاریزانی مانچستەر یونایتد گەیشتۆتە رێككەوتن، ماوەیەكە یاریزانی ناوبراو بەهۆی ئەو پێكانەی لەماسولكەكانی رانیدا دووچاری بووە لەیاریگاو یاریكردن دووركەوتۆتەوەو تا كۆتایی ئەمساڵ پێویستی بەچارەسەر دەبێت، هەورەها بۆندەكەشی لەكۆتایی ئەم وەرزە تەواو دەبێت و تائێستا پۆگبا رەزامەندی لەسەر نوێكردنەوەی دەرنەبریوە، بۆیە ئیداری مان یونایتد هەوڵدەدات لەمیركاتۆی زستانە دەستبەرداری بێت، لەمبارەیەوە رۆژنامەی ئاس بڵاویكردۆتەوە یانەی ریاڵ مەدرید لەگەڵ یاریزانی ناوبراو گەیشتۆتە رێككەوتن و لەكۆتایی ئەم وەرزەو بەشێوەیەكی سەربەست و بەبێ هیچ برە پاریەك بەرەسمی بۆندی لەگەڵ ئیمزا دەكات، ئەمەش لەكاتێكدایە هەریەك لەیانەكانی بەرشەلۆنەو یۆڤانتۆس و پاریس سان جێرمان هەوڵی دەستەبەركردنی تواناو لێهاتووی دەدەن، جێگەی باسە پۆڵ پۆگبا لەساڵی 2016ەوە پەیوەندی بەیانەی مانچستەریونایتدەوە كردووەـ، لەو ماوەیەش لە 212 یاری بەشدار بووەو توانیویەتی 38 گۆڵ تۆماربكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە