کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نیوەی سەربڕخانەكانەكان داخراون

.

04:22 PM - 24/11/2021

پلاندانانی عیراق: نیوەی سەربڕخانەكانەكان داخراون
دەزگای ئاماری ناوەندی سەر بە وەزارەتی پلاندانی عیراق رایگەیاند، زیاتر لەنیوەی سەربڕخانەكانەكانی گۆشتی سوور و سپی وڵاتەكەمان لەكاركردن وەستاون.
دەزگای ئاماری ناوەندی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، بەشێوەیەكی گشتی 103 سەربڕخانەی گۆشتی سوور هەیەو 88 یان سەر بە كەرتی حكومین، لەو ژمارەیە 56 یان لەكاركردن وەستاونو 47 یان كاردەكەن.
هەروەها 63 سەربڕخانەی گۆشتی سپی (پەلەوەر) لەسەرانسەری عیراقدا هەیە و زۆرینەیان سەر بەكەرتی تایبەتن و دەكەونە ناوچە كشتوكاڵییەكانەوە، لەو ژمارەیە تەنها حەوت دانەیان كاردەكەن، سەرجەمی ئەوانی تریان وەستاون.
هەرچەندە دەزگای ئاماری ناوەندی عیراق ئاماژەی بەوەنەكردوە كە هۆكاری لەكار وەستانی ئەو سەربڕخانانە چیە، بەڵام هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە زۆرینەیان سەر بەكەرتی حكومین و لەدوای ساڵی 2003وە دووچاری تێكدان و بەتاڵان بردن بوونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە