کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی هەرێم بودجەیەكی تایبەت بۆ خوێندكاران تەرخان دەكات

.

04:02 PM - 24/11/2021

حكومەتی هەرێم بودجەیەكی تایبەت بۆ خوێندكاران تەرخان دەكات
سەرچاوەیەكی تایبەت بەگەلی كوردستانی راگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بودجەیەكی تایبەتی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا تەرخانكرد، كە بۆ هاوكاریكردنی خوێندكارانی كەمدەرامەت‌و چارەسەركردنی كێشەی بەشە ناوخۆییەكان خەرج بكرێت.
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبۆوە‌و تیایدا داواكاری خوێندكارانی زانكۆ‌و پەیمانگاكان بۆ خەرجكردنی دەرماڵە تاوتوێكرا.
سەرچاوەیەكی تایبەتیش بەگەلی كوردستانی راگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران بودجەیەكی تایبەتی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی تەرخانكردووە، كە بۆ چارەسەركردنی گرفتی بەشە ناوخۆییەكان‌و خزمەتگوزارییەكان‌و هاوكاریكردنی خوێندكارانی كەمدەرامەت خەرج دەكرێت.
چوار رۆژە خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە زۆربەی شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان خۆپیشاندان دەكەن‌و داوای خەرجكردنەوەی دەرماڵەكانیان دەكەن، كە لەساڵی 2014 بەهۆی سەرهەڵدانی قەیرانی داراییەوە ڕاگیراوە، دەرماڵەكەش بۆ خوێندكارانی ناوشار بڕەكەی 40 هەزار دینار‌و بۆ خوێندكارانی دەرەوەی شار كە لە بەشە ناوخۆییەكان دەمێننەوە 60 هەزار دینار‌و بۆ خوێندكارانی دەرەوەی شاریش كە هاتووچۆ دەكەن، بڕەكەی 100 هەزار دینار بوو.

K0E9MDJIufM

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە