کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆ ڕۆژی شەهیدی یەکێتیي

.

12:24 PM - 20/11/2021

گیان بەخت کردن ، ڕوبەڕوبونەوەی مەرگ ، بێ باک بون لە ژیان ، لە پێناو بیروباوەڕی بەرگریکردن لە نیشتمان و نەتەوەیەک کلتوری تێکۆشەرەکانی بیری نوێ و ڕێکخراوێکی نوێی وەک (ی.ن.ک) و شۆڕشە نوێکەی بوو کە هەر لەسەرەتای دامەزراندن و خەباتی سیاسی پێش دەستدانە چەک لە لایەن ڕژێمی داگیر کەرەوە ڕووبەڕوی خستنە بەر پەتی سێدارە ی تێکۆشەرەکانی بۆوەو شیهابی شێخ نوری و هاوڕێکانی سەرقافڵەی ئەو کاروانە نەپساوەیە بوون کە بە درێژایی چەند ساڵی خەباتی یەکێتی لە شاخ و لەشاردا و لە زیندانەکانی داگیرکەراندا و له سەنگەری مقاوەمەت و بەرگری و دواتر پاراستنی ڕاپەڕین و دەسکەوتەکانی و ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریستانی تاریک پەرستی ، دەیان هەزار جوامێری گەلەکەمان گیانیان بەخشیوە و شەهید بون ڕوبارێک خوێنیان بەخشیوە ، له پێناوی دابین کردنی ژیانێکی شایستە و پارێزراو بۆ هەموان و ڕۆژی ساڵ نەماوە کە شەهیدێک و زیاتری پەتی سێدارەو سەنگەری تێدا نەدرابێت ، بۆیە 21 ی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێک کەکراوەتە ساڵڕۆژی یادی شەهیدانی یەکێتی تاکو یادو یادگاریەکانی ئەو کاروانەی نەمران لەم ڕۆژەدا پێکەوە بکرێنەوەو لەم ڕۆژەدا هەوڵەکان زیاتر یەک و ڕێکبخرێن تاکو ناو و ناوبانگی ئەو جوامێرانەهەر بەنەمری بمێننەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە