کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە یاسا نێودەوڵەتیی و عێراقییەكان چۆن باسی ژەهرخواردكردنی كەسێك كراوە و سزاكەی چیە؟

.

10:30 PM - 13/11/2021

ژەهرخواردكردنی مرۆڤ یەكێكە لەو تاوانە گەورانەی  كە یاسا نێودەوڵەتییەكان هۆشدارییان لەسەری داوە و لەنێو یاسای عێراقیش سزای بۆ دیاریكردووە، هەرچەندە لەنێو یاسای سزادانی عێراقیدا بەفراوانی باسی تاوانەكەی نەكردووە و كەلێن و بۆشایی زۆری تێدایە، بەڵام لەیاسای وڵاتانی  فەرەنسا، ئوردن و میسر زۆربە فراوانی باسی كردووە و سزاكەشی دیاریكردووە.
 
بەپێی شیكردنەوە و پزیشكییەكان چەند جۆرێكی ژەهرهەن و مێژووەكەی بۆ سەدەی 20 دەگەڕێتەوە.
جۆرەكانی ژەهرخواردكردنی مرۆڤەكان:

1 ژەهر بە خواردن
ئەم جۆرە دەركەوتنی نیشانەكانی لەجەستەدا زیاتر لەنێو سكدا هەست بە ئازار دەكەیت و  سكچونێكی بەردەوامت دەبێت.

 جۆری دووەم ژەهر بە "البۆمینی"

ئەم جۆرە كە مێژووەكەی زۆر كۆنە و دەخرێتە نێو خواردنەوە و لەڕێگەی پشكنینی بەكتریایی پرۆتیناتەوە دەردەكەوێت
دەركەوتنی نیشانەكان لەسەر كەسێك كەچۆن ژەهرخواردكراوە جیاوازە، بەشێك لە نیشانەكان بە

سێیەم ژەهر بە رەساس

ئەم جۆرە كەناوی "الرصاص"ە  زیاتر لەنێو پاتری و گوللەدا هەن لەڕێگەی بەركەوتنەوە دەگوازرێتەوە و هۆكارە بۆ نەخۆشی جگەر و دەماغ  وچەند نەخۆشییەكی دیكە.

چوارەم ژهر بە زەرنیخ

ئەم جۆرە مێژوویەكی كۆنی هەیە و زیاتر لە 70 ساڵە بەكاردەهێنرێت و  بەشێوەیەكی هێواش لەجەستە بڵاودەبێتەوە و ڕاستەوخۆ كەسەكە ناكوژێت و لەڕێگەی ئاو و شەربەتەوە بەكاردەهێنرێت.

پێنجەم  ژەهر بە "بالانیت":

ئەم جۆرە زۆر بەخێرایی لەنێو جەستە بڵاودەبێتەوە و لەماوەی یەك تا 30 ڕۆژ كەسەكە دەكوژێت و هەندێكجار ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی مردنی ئەو كەسەی ژەهراویبووە پیچی.

لەنێو یاسا عێراقییەكان چۆن باسی ژەهرخواردنی كەسێك كراوە؟

لەنێو یاسای سزادانی عێراقی هەرچەندە پرسی ژەهرخواردنكردن لە ماددەی 1/ب لە ماددەی 406 ی یاسای سزادانیی عێراقی  ساڵی (1969)هەموارکراو هاتووە كەدەڵێت،  

هەرچەندە بەپێی ماددەی 72 لە (قانون الدولی) یاسای نێودەوڵەتی هۆشداریی داوە لە بەكارهێنانی ژەهر بۆ ژەهردەرخواردكردنی كەسێك و  

بە لەناوبردن(عدام) سزا دەدرێت، ئەوەی یەكێك لەم دۆخانەی خوارەوە کەسێکی کوشت:

گەر تاوانکار كەسێكی کوشت بێت بە بەکارهێنانی ژەهر.
بەڵام نەمردنی كەسەكە وادەكات كە سزاكەی لە 15 ساڵ كەمتر سزانەدرێت تا  زیندانی هەتا هەتاییش دادوەر دەتوانێت سزای بدات.

لە دادگا دادوەر چ داواكارییەك لە سكاڵاكەر دەكات؟

لە دادگا دوای ئەوەی سكاڵاكەر سكاڵا لەو كەسەدەكات كە ژهرخواردی كردووە، دادوەر كۆمەڵێك داواكاریی هەیە و ئیسپاتكردنی ئەو پرسەش ماوەیەكی زۆر دەخایەنێت ئەگەر بەڵگەكان زۆر ڕوون نەبن و بەڵگەی بەهێز لەسەر بكەری سەرەكی نەبن.

بۆیە، دادوەر داوای بەڵگەی ژەهرخواركردن دەكات هەروەها جۆر و ناوی ژەهرەكە و ڕاپۆرتی پزیشكی دەكات، جگە لەوەش دادوەر لیژنە دروست دەكات بۆ ئەوپرسە كە لەكەسانی پسپۆڕ و تایبەتمەند پێكدێن.
یەكێكی دیكە لە داواكانی دادوەر ئەوەیە كە كێ بكەری سەرەكییە و هاوبەشەكانی كێن؟.

لە یاسا نێودەوڵەتییەكاندا ئەگەر بە بەڵگە سەلمێندرا كەسێك هەوڵی ژەهرخواردنی كەسێكی دیكەی داوە سزاكەی چی دەبێت؟

هەرچەندە بەپێی ماددەی 72 لەیاسای نێودەوڵەتی هۆشداریی داوە لە بەكارهێنانی ژەهر و ماددە كیماییەكان هاوكات سزای قورسیشی بۆ بكەرانی دیاریكردووە.

هاوكات بەپێی یاسای ئوردن و میسر كە زۆر بەفراوانی باسی هەڵی ژەهرخواردن "السم" ی كردووە كە كەسێك بكوژێت یاخود بەڵگەكان لەسەر بكەرانی ئاشكرابێت چۆنە

بەپێی ماددەكانی  80 و84 لەیاسای سزادانی ئوردنی باسی ژەهرخواردكردن و 75 و 76 –یش باسی هاوبەشانی بكەری سەرەكی دەكات كە كەسێكی دیكەی ژەهرخوارد كردبێت، بەتاوانێكی گەورە لەقەڵمی داوە و هەروەها جۆری سزاكانی دیاریكردووە ئەویش دوای ئەوەی لەسەری ئیسپات دەبێت.

ئەگەر بێت و كەسەكە بمرێت بە ژەهرخواردنەكەی سزای زیندانیی هەتا هەتایی یاخود لەسێدارەدانە و بەپێچەوانەشەوە ئەگەر نەمرێت سزای دارایی و زیندانی بۆ دیاریكردووە كە لەساڵێكەوە تاوەكو 15 ساڵە.  

ئەوەی كەباسمانكرد پرسی ژەهرخوارد كردنی كەسێك بوو، یاخود هەوڵی كوشتنی، بەڵام لە قورئانی پیرۆزیشدا لە چەند ئایەتێك باسی هەوڵی كوشتنی مرۆڤێكی كردووە و بە تاوانێكی گەورە ناویبردووە.

ۆڵا تَقْتُلُوا النَّفْسَ الَّتِی حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ ۗ ۆمَنْ قُتِڵ مَڤْلُومًا فَقَدْ جَعَلْنَا لِۆلِیِّهِ سُلْگَانًا فَڵا یُسْڕفْ فِی الْقَتْلِ ۖ إِنَّهُ كَانَ مَنْصُورًا
سورەتی "اڵاسرا‌و" ئایەتی 33
ۆكَتَبْنَا عَڵیْهِمْ فِیهَا أَنَّ النَّفْسَ بِالنَّفْسِ ۆالْعَیْنَ بِالْعَیْنِ ۆالْأَنْفَ بِالْأَنْفِ ۆالْأُژُنَ بِالْأُژُنِ ۆالسِّنَّ بِالسِّنِّ ۆالْجُرُوحَ قِصَاصٌ ۚ فَمَنْ تَصَدَّقَ بِهِ فَهُۆ كَفَّارَەٌ ڵهُ ۚ ۆمَنْ ڵمْ ێحْكُمْ بِمَا أَنْزَڵ اللَّهُ فَأُوڵٰئِكَ هُمُ الڤَّالِمُونَ
سورەتی "المائدە" ئایەتی 45

پرسی ژەهرخواردنەكانی هەرێمی كوردستان چۆن یەكلایی دەكرێنەوە؟

هەرچەندە پرسی ژەهرخواردكردنی بەرپرسانی كورد مێژووەكەی بۆ سەردەمی ڕژێمی بەعس دەگەڕێتەوە و لەماوەی چەند مانگی ڕابردووش ئەو كەیسانەی كە لەنێو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەتایبەت هاوسەرۆكێك و چەند سەركردەیەكی دیكەی حزبەكە باسی ژەهرخواردکردنیان دەكرێت، لە حاڵەتی تۆماركردنی سكاڵا و بوونی بەڵگە لەلایەن ئەوكەسەی ژەهرخواردكراوە دادگاكانی هەرێم توانای یەكلاییكردنەوەیان هەیە.
هەروەها ڕاپۆرتە پزیشكییەكان و ئەو بەڵگانەی باسی لێوەدەكرێت هاندەر دەبێت بۆ زووتر یەكلایی كردنەوەی ئەو كەیسانە لە دادگا.

پارێزەر ئاوات خەیروڵڵا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە