کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شارەوانی كەلار: دۆزینەوەی شوێنەوار پرۆژەی ناوبازاڕ راناگرێت

.

06:30 PM - 25/10/2021

شارەوانی كەلار: دۆزینەوەی شوێنەوار پرۆژەی ناوبازاڕ راناگرێت

لەكاتی كاركردن لەپرۆژەی شەقامی سەرەكی ناوبازاری كەلار شوێنەوارێكی مێژووی دۆزراییەوە و دوای پشكنین دەركەوت شوێنەوارەكە مێژووەكەی بۆ دوو هەزار و دوو سەد ساڵ پیش ئێستا دەگەڕێتەوە, لای خۆیەوە شارەوانی كەلار رایگەیاند دۆزینەوەی ئەو شوێنەوارە لەناو پرۆژەكەیاندا نابیتە هۆی وەستانی كارەكانی پرۆژەكە یان دواكەوتنی بەڵكو زووتر لەكاتی خۆی پرۆژەكە تەواودەكرێت.
ئەكرەم ساڵح سەرۆكی شارەوانی كەلار بە گەلی كوردستانی راگەیاند كاركردنی تیمەكانی شوێنەوار لەناو ئەو شوێنەی دۆزراوەتەوە كاتیە و دواتر پرۆژەكە تەواودەكرێت و راشیگەیاند ئێستا تەنها لە چل مەتری پرۆژەكە كارناكەن كە شوێنەوارەكە لەو رووبەرە دۆزراوەتەوە و لە تەواوی بەشەكانی شەقامەكە كاركردن بەردەوامە.

wv59_eDYhJ4

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە