کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رێژەی وەرگیراوان لەزانكۆ و پەیمانگاكان دەگاتە لە82%

.

05:09 PM - 25/10/2021

رێژەی وەرگیراوان لەزانكۆ و پەیمانگاكان دەگاتە لە82%

 ئەنجامی زانكۆ لاین بۆ وەرگرتنی خوێندكاران لەزانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەندرا و ڕێژەی وەرگیران لە82% بووە.
لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لەشاری هەولێر لەلایەن لێپرسراوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی هەرێم ئەنجامی زانكۆ لاین بۆ وەرگرتنی خوێندكاران لەزانكۆ و پەیمانگاكان راگەیەندرا و ئاماژە بەوەكرا كۆی ئەو خوێندكارانەی داواكایان پێشكەشكردووە گەیشتۆتە 52 هەزار و 532 خوێندكار و لەو ژمارەیە 45 هەزار و 133 یان دەرچووی ئەمساڵ بوون و 3277 یان دەرچووی ساڵانی رابردوو بوون.
هاوكات ئەوەخرایەڕوو ئەمساڵ 43 هەزار و 277 دەرچوو لەزانكۆ و پەیمانگان لەرێگەی سیستمی زانكۆلاینەوە وەرگیراون كە 37 هەزار و 170 یان دەرچووی ئەمساڵن و 2941 یان دەرچووی ساڵی رابردوون.
رێژەی وەرگیراوان لەزانكۆ و پەیمانگاكان دەگاتە لە82%و ئەوانەشی وەرنەگیراون رێژەیان دەگاتە لە17% ئەویش بەهۆی چەند هۆكارێكەوە و لە62% یان لەو شوێنانە وەگیراون كە خوێندن بەخۆڕاییە و لە21 %لەخوێندنی ئێواران وەرگیراون و دەرچووان دەتوانن لەرێگەی زانكۆ لاین ئەنجامەكانیان وەربگرنەوە بەهەمان ژمارەی نهێنی و یوزەیر نەیمی پێشوویان كە داواكاریان پێشكەشكردووە.

x4Mnp6FOnRk

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە