کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران كە فەرمانی گرتنیان لە بەغدا هەبووە

.

04:45 PM - 24/10/2021

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچناری سەر بە بەشی پۆلیسی ناوشار – ڕۆژیٔاوا ، سێ‌ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە فەرمانی گرتنیان هەبووە لەدادگای استیٔنافی بغداد –رصافە.

دوای ئەوەی فەرمانی گرتنی سێ‌ تۆمەتبار لە دادگای بەغداوە گەیشتە پۆلیسی سلێمانی كە گومانیان دەكرد ئەو تۆمەتبارانە بەرەو شاری سلێمانی هەڵاتبن، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش و بنكەكانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی ڕاسپارد كە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە بكەن بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباران.

دوای لێكۆڵینەوەكان توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و لە لایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە دەستگیربكرێن كە هەستاون بەدزینی بڕی 15 ملیۆن دیناری عیراقی و
بڕێك ئاڵتون.

لەئێستادا تۆمەتباران:
( ر، أ، ج - لەدایكبووی 1999)، (م، أ، ج  –لەدایكبووی 2000) ، (ع، ع، ع –لەدایكبووی 1976) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و دوای تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان
ڕەوانەی بەغدا دەكرێنەوە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە