کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق خاوەنی 145 ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگە

.

05:15 PM - 19/10/2021

عیراق خاوەنی 145 ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگە
بەپێی داتاكانی وەزارەتی وزەی سعودیەو رێكخراوی ئۆپیك، لە 10 وڵاتی جیهان ڤەنزوێلا لە ڕووی یەدەگی نەوتەوە لە پلەی یەكەمدایەو خاوەنی لەسەدا 19 پۆینت 16ی یەدەگی نەوتی جیهانەو و عیراق لە پلەی چوارەمدایە.
بە گوێرەی راپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی كە پشتی بە داتاكانی وەزارەتی وزەی سعودیەو رێكخراوی ئۆپیك بەستووە، ڤەنزوێلا خاوەنی 303 ملیار نەوتی یەدەگە، كە لەسەدا 19 پۆینت 16ی یەدەگی نەوتی جیهان پێكدەهێنێت‌و لە پلەی یەكەمدایە، دوای ئەویش سعودیە لە پلەی دووەمدایەو خاوەنی 267 ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگە، كە لەسەدا 17 پۆینت 2ی یەدەگی نەوتی جیهان پێكدەهێنێت.
راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئێران لەپلەی سێیەمدا هاتووە بە بڕی 208 ملیار بەرمیل‌و دوای ئەویش عیراق بە 145 ملیار بەرمیل لەپلەی چوارەمدایە، كە لەسەدا 9 پۆینت 4ی یەدەگی نەوتی جیهان پێكدەهێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە