کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە هەولێر نانەوا و سەمونخانەكان گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا

.

03:16 PM - 19/10/2021

 جارێكی تر خاوەن نانەواخانەكان و سەمونخانەكانی هەولێر، لە بەرامبەر گرانبوونی نرخی سوتەمەنی و ئارد و پێداویستییەكانی تری نانەواخانەكان، گردبوونەوەیەكی ناڕەزاییان لە بەردەم قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر ئەنجامدا.
خاوەن نانەواخانە و سەمونخانانەكان رایانگەیاند: سەرجەم نانەواخانەكان زەرەرمەندن، چارەسەریش یان رێگەیان پێ بدرێت 8سەمون بكەن بە هەزار دینار یان حكومەت هاوكارییان بێت لە هەرزانكردنی نرخی سوتەمەنی و ئارد، هەروەها داواشیان كرد ئەو باجە زۆرەی لێیان وەردەگیرێت لەسەریان لاببرێت

qt6t_bIqdng

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە