کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فیفا هەنگاوێكی تر دەگرێتە بەر بۆ گۆڕانكاری لەبەرێوەچوونی مۆندیال

.

09:55 AM - 19/10/2021

 یەكێتی نێودەڵەتی تۆپی پێ هەنگاوێكی تر دەستپێدەكات بۆ گۆرانكاری و پەیڕەكردنی سیستمێكی نوێی رێكخستنی دوا یارییەكانی مۆندیال لەداهاتوودا، ئیڤانتینۆی سەرۆكی فیفا ماوەیەكە هەوڵەكانی دەستپێكردووە تا رەزامەندی بەرێوەچوونی دوا یارییەكانی مۆندیال لەهەر دوو ساڵ جارێك بەدەستبهێنێت كە ئێستا چوار ساڵ جارێك لەوڵاتی كیشوەرێكی جیاواز مۆندیال رێكدەخرێت، بۆ ئەو پێشنیازە نوێیە بەشێكی زۆری یەكێتی ناوخۆی وڵاتان رەتیانكردۆتەوەو پێیانوایە بتواندرێت مۆندیال دوو ساڵ جارێك بەرێوەبچێت، لەهەنگاوێكی تری فیفادا بریارە لەم هەفتەیە بەرەسمی كۆبوونەوە لەگەڵ یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپاو ئەمریكای باشوور هەروەها راهێنەرو بەشێك لەیاریزان و ئەستێرە دیارەكانی تۆپی پێ دەكات، كۆبوونەوەكانیش لەرێگەی ئۆنلاینەوە دەبێت، هۆكارەكەشی بۆ وەرگرتنی راوبۆچون و رەزامەندیانە لەسەر بەرێوچوونی مۆندیال لەماوەی دوو ساڵ جارێكدا، هەروەها فیفا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە دەكرێت پاڵەوانێتیی كیشوەرەكانیش بەهەمان شێوە لەماوەی دوو ساڵ جارێك بەرێوەبچن، جێگەی باسە لەساڵی 1930ەوە مۆندیال لەهەر چوار ساڵێك و لەوڵاتێك رێكدەخرێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە