کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سامانەكەی ئیلیۆن ماسك لە 250 ملیار دۆلار نزیك دەبێتەوە

.

05:44 PM - 18/10/2021

سامانی ئیلۆن مەسك بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای تێسلا‌و سپەیس ئێكس نزیكدەبێتەوە لە 250 ملیار دۆلار‌و پێگەی خۆی وەكو یەكەم ملیاردێری جیهان قایم كرد.
ئاژانسی بلومبێرگ بەپێی دوایین هەڵسەنگاندن بۆ سامانی ملیاردێرەكانی جیهان سامانە داراییكەی ئیلیۆ ماسكی 50 ساڵ گەیشتۆتە 236 ملیار دۆلار و بەوەش سەروەتەكەی گەیشتۆتە هەمان بڕی ئەو سامانەی هەریەك لە ( وارن بافت )و (بیل گیتس)ی ملیاردێر پێكەوە هەیانە، كە ئێستا (وارن بافت) بە 103 ملیار دۆلار لەریزبەندی دەهەم ملیاردێرەكانی جیهان و (بیل گەیتس)یش بە 130 ملیار دۆلار لە ریزبەندی چوارەم  ملیاردێرەكانی جیهاندا دێت .
هەروەك ئیلیۆن مەسك توانیویەتی لەماوەی ئەمساڵدا 60 ملیار دۆلار لەرێگەی كۆمپانیای تێسلاو 11 ملیار دۆلاری تریش لەرێگەی كۆمپانیای سپەیس ئێكسەوە بۆ سەر سامانەكەی زیاد بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە