کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە پێدری دەكاتە گرانترین یاریزان

.

01:26 PM - 14/10/2021

 فابریزیۆ رۆمانۆ شارەزا لەبازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لەئەوروپا تەئكیدی كردەوە: یانەی بەرشەلۆنە رێككەوتنی لەگەڵ پێدری گۆنزالیسی یاریزانی لاوی ریزەكانی كردووە، بەرشەلۆنە ئامانجیەتی گرێبەستی ئەستێرە لاوەكانی نوێبكاتەوە لەسەرویانەوە پێدری و ئانسۆ فاتی و چاڤی تا لەداهاتودا سەركردایەتی یانەكە بكەن بەتایبەت لەدوای رۆیشتنی لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی، رۆمانۆ لەئەژماری تایبەتی خۆی نوسیویەتی : بەرشەلۆنە رێككەوتنی لەگەڵ پێدری كۆتایی پێ هێناوە لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بۆ 5 وەرز واتە تاهاوینی ساڵی 2026، باسی لەوەشكردووە: گرێبەستی پێدری مەرجی هەڵوەشاندنەوەیەكی تیایە كە بەهاكەی یەك ملیار یۆرۆیە كە گەورەترینە لەمێژوی یانە كەتەلۆنیەكە، رۆمانۆ ئاماژەی بەوەشكردووە: لەم هەفتەیەدا گرێبەستەكە ئیمزا دەكرێت و بەرشەلۆنە بەرەسمی رایدەگەیەنێت.
جێی باسە: پێدری تەمەن 18 ساڵ یەكێكە لەبەهرەمەندە لاوە دیارەكانی بەرشەلۆنە و وەرزی رابردوو لەیانەی لاس پاڵماس پەیوەندی بەیانەكەوە كرد و سەركەوتوو  بوو لەوەرگرتنی پێگەیەك لەپێكهاتەی سەرەكی بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی ئیسپانیاش و ئێستاش یەكێكە لەپاڵێوراوەكان بۆ خەڵاتی باڵۆن دۆر .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە