کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سێ هەڵبژاردە گەیشتنە دوا یارییەكانی مۆندیالی 2022یان مسۆگەركردووە

.

01:21 PM - 14/10/2021

ركابەرییەكانی جەولەی 8ی پاڵاوتنی كیشوەرەی ئەوروپا بۆ گەیشتنە دوا یارییەكانی مۆندیالی 2022ی قەتەڕ كۆتاییهات و دوو جەولە بەر لەكۆتایی هاتنی یارییەكان سێ هەڵبژاردە گەیشتنە مۆندیالیان مسۆگەركرد، هەڵبژاردەی بەلجیكا بە 16 خاڵ لەپێشەنگی كۆمەڵەی پێنجەم جێگیربووە لەیاریەكانی داهاتوو پێویستی بە یەك خاڵی ترە تا راستەوخۆبگاتە مۆندیال، لای خۆیەوە هەڵبژاردەی دانیمارك دوای بردنەوەی لە نەمسا كۆی خاڵەكانی بووە 24 خاڵ لەپلەی یەكەمی كۆمەڵەی شەشەمە و تاكە هەڵبژاردەیە سەرجەم یارییەكانی بردۆتەوە و گەیشتە دوا یارییەكانی مۆندیال،ئەمە جگە لەوەی  كە هیچ گۆڵێكی لێ نەكراوە و 27 گۆڵیان تۆماركردووە، لە لایەكی ترەوە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بردنەوەیەكی گرنگی بەرامبەر هەڵبژاردەی مەكدۆنیای باكوور تۆماركرد و لەرێگەیەوە بلیتێكی گەیشتنە مۆندیالی قەتەڕی بەدەستهێنا كە دوای ئەو سەركەوتنە 21 خاڵی هەیە و لەپێشەنگی  كۆمەڵەی دەیەمە، هەڵبژاردەیەكی تر كە گەیشتۆتە دوا یارییەكان هەڵبژاردەی قەتەڕە، كەوەك رێكخەری مۆندیال راستەوخۆ سەرخراوە و تەنیا وەك ئامادەكاریی لەیارییەكانی پاڵاوتن بەشدارە و هیچ ئەنجامێكی بۆ هەژمار ناكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە