کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بورهان سەعید سۆفی: ئەم سەركەوتنە ئەمانەتێكە و دەبێ نوێنەرانمان بەوپەڕی دڵسۆزییەوە داكۆكی لێبكەن

.

02:26 PM - 12/10/2021

بەبۆنەی سەركەوتنی كاندیدەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، بورهان سەعید سۆفی ئەندامی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك لەراگەیەندراوێكدا سوپاسی ئاڕاستەی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان، تێكۆشەرە دێرینەكان، تەواوی هێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایش و ناوخۆ و خەڵكی تێكۆشەری پشدەر و بیتوێن و پیرەمەگروون و دوكان و خۆشناوەتی و بناری كۆسرەت و بنگرد، هەروەها دەنگدەرانی بازنەی (٤) سلێمانی كردووە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: دیارە ئەم سەركەوتنە بە هەوڵ و هیمەتی یەكێتیانەی هەموو  لایەك هاتۆتە دی، ئاماژەی بەوەشكردووە: خەڵكی تێكۆشەری ئەو سنوورە بەدرێژایی مێژووی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان هەمیشە دەستبار و پاڵپشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوون، ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك رایگەیاندووە: ئەم سەركەوتنە ئەمانەتێكە و دەبێ نوێنەرانمان بەوپەڕی دڵسۆزییەوە لەسەر ئاستی حكومەتی فیدڕاڵیی كار بكەن وەك پارێزەری قوت و بودجەی هەرێم و داكۆكیكار لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكاندا، وە دەبێت كار بكەن بۆ خزمەتكردنی زیاتری ناوچەكە و ئەنجامدانی پڕۆژەی زیاتر وەك تەواوكردنی ڕێكارەكانی بەنێودەوڵەتیكردنی مەرزی كێلێ و بێبەشنەكردنی تەواوی سنورەكە لە هەموو ئەو پڕۆژانەی كە حكومەتی ناوەندیی لەسەرتاسەری عێراق ئەنجامی دەدات و سودی گشتی بە دانیشتوانی سنورەكە و هەرێمی كوردستان دەگەیەنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە