کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د.یاسین رەئوف: ئەم هەڵبژاردنە خاڵی یەكلاكەرەوە و دوایین چانسە بۆ عیراقییەكان

.

10:50 AM - 09/10/2021

دكتۆر یاسین رەئوف نوێنەری یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە قاهیرەی پایتەختی میسر لە میانی چاوپێكەوتنێكدا سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند ئەم هەڵبژاردنەی عیراق هەڵبژاردنێكی پێشخراوە و لە كاتی یاسایی خۆیدا نییە كە چوار ساڵ جارێكە ئەوەش بەهۆی شكستی حكومەت و پەرلەمانی عیراق و دروستبوونی فشار و ناڕەزاییەكی زۆر لە مەیدانی سیاسی عیراق و بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانێكی سەرتاسەری لە باشوور و ناوەڕاستی عیراق و رووخاندنی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی كە یەكێك لە داوا سەرەكییەكانیان بوو , هەروەك ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ لە عیراقدا داواكارییەكی تری خۆپیشاندەران بوو , نوێنەری ی.ن.ك لە قاهیرە راشیگەیاند ئەم هەڵبژاردنە خاڵی یەكلاكەرەوەیە لە نێوان ئەوەی عیراق دەمێنێتەوە یاخود نامێنێت , لەبەرئەوەی كە وڵاتانی زلهێزی جیهان هەروەك چۆن بێهیوابوون لە ئەفغانستان , خەریكە بێهیواش دەبن لە عیراق و ئەم هەڵبژاردنەش دوایین چانسە بۆ عیراق و عیراقییەكان , و ئەگەر سەركەوتوو بوو كە ئەگەری سەركەوتنی زیاتر لە سەدا 90 ە , ئەو كات عیراق دەبێتە وڵاتێكی نوێ‌ بە حكومەت و پەرلەمانێكی نوێ‌ , هەربۆیە هەموو جیهان هیوای لەسەر سەرخستنی ئەم هەڵبژاردنەی عیراق هەڵچنییوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە