کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە بازنەی چواری سلێمانی هەڵمەتێك بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی كوردستان ئەنجامدرا

.

10:26 PM - 28/09/2021


لە بازنەی چواری سلێمانی هەڵمەتێك بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی كوردستان ئەنجامدرا

بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی كوردستان لەبازنەی چواری پارێزگای  سلێمانی، كۆبوونەوەیەك  بەئامادەبوونی بورهان سەعید سۆفی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و فەرماندە تێكۆشەرەكانی سنورەكە، لەگەڵ كۆمیتەی ماكۆك  ئەنجامدرا‌و  تێیدا سەرپەرشتیاری هەڵبژادنی سنورەكە، كادرانی كۆمیتەی راسپارد هەوڵەكانیان زیاتر بخەنەگەر بۆسەركەوتنی هاوپەیمانی كوردستان.
بورهان سەعید سۆفی  ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە هەموومان پاڵپشتی لە كاندیدی سنورەكە بكەین، بەمەبەستی گەیاندنی بە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، تا لەو رێگەیەوە خزمەتی زیاتری كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بكرێت، دواتر سەردانی كەسایەتی ئەحمەد خان زێرۆ بەك هەركی كردو هیوای تەندروستیەكی باشی بۆخواست.

QLjrtJyImTY

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە