کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ تاڵەبانی : پشتیوانی لەو ھەوڵانە دەکەین کە ئارامی و ئاسایش لەناوچەکە دەچەسپێنێت

.

09:34 PM - 28/09/2021

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی کرد لە وەفدێکی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) کە پێکھاتبوون لە مەرال داناش بەشتاش، سەرۆکی کۆما هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا، مەحمود تۆخرۆل، ئەندامی رێڤەبەری ئەنجومەنی گشتی لەتورکیا، حیکمەت هاتیپ، نوێنەری هەدەپە لە باشوری کوردستان.
لە دیدارێکدا شاناز ئیبراھیم ئەحمەد، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و ئەمین بابە شێخ و دکتۆر سۆران جەمال تاھیر، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون تەئکید لە پەرەپێدان و فراوانکردنی ئاسۆی پەیوەندییەکان لەنێوان لایەنەکان کرایەوە بەئامانجی لێکتێگەیشتن و دۆزینەوەی زمانی ھاوبەش بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەو گرفتەکان و بوونی بەردەوامی راوێژ بەفاکتەرێکی بەھێز لەقەڵەمدرا و رۆڵی سەرۆک مام جەلال بەگرنگییەوە ئاماژەی پێکرا لەبنیادنانی پەیوەندییەکی باش لەنێوان ھەموواندا.
بافڵ تاڵەبانی دووپاتی لە سیاسەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردەوە بۆ چارەسەرکردنی سیاسیانە و ئاشتیانەی کێشەکان و رایگەیاند پشتیوانی لەو ھەوڵانە دەکەین کە ئارامی و ئاسایش لەناوچەکە دەچەسپێنێت و گیانی پێکەوەژیان دەبوژێنێتەوە.
ھاوسەرۆک لەبارەی ھاوپەیمانی کوردستان لە نێوان یەکێتی و گۆڕان رایگەیاند ئەم ھەنگاوە ھەوڵێکی نیشتمانییە بۆ یەکڕیزی و تەبایی ماڵی کورد و دەمانەوێت پێکەوە داکۆکی لەمافەکانی گەلی کورد بکەین لە بەغدا و زامنی مافە دەستوورییەکانمان بکەین.
لە بەرامبەردا وەفدی ھەدەپە پێشوازیان لەھاوپەیمانی کوردستان کرد و بەھەنگاوێکی گرنگیان بۆ داکۆکی لەمافی کورد لە بەغدا وەسفکرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە