کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی بەرمیلێك نەوت 80 دۆلاری تێپەڕاند

.

07:00 PM - 28/09/2021

نرخی بەرمیلێك نەوت 80 دۆلاری تێپەڕاند
نرخی نەوت بەكاریگەری زیادبوونی خواست و كەمبوونەوەی نەوتی كۆگاكراوی ئەمریكا بەرزترین ئاستی لە سێ‌ ساڵی رابردوودا تۆماركردو هەر بەرمیلێك 80 دۆلاری تێپەڕاند.
بەپێی دوایین مامەڵەی بازاڕەكانی جیهان، بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 80 دۆلار و 21 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت، هەروەها نەوتی سووكی رۆژئاوای تێكساس گەیشتۆتە 76 دۆلارو 22 سەنت.
بەوتەی شارەزیانی بواری وزە، زیادبوونی خواست لەسەر سووتەمەنی‌و كەمبوونەوەی بڕی نەوتی كۆگاكراوی ئەمریكاو كاریگەری زریانەكانی كەنداوی مەكسیك هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتن.
هاوكات لەسەرەتای ئەمساڵەوە نرخی غازی سروشتی لە كیشوەری ئەوروپا سێ‌ هێندە زیادیكردووە‌و لای خۆیەوە بانكی گۆڵدمان ساكس پێشبینیكردوە، ئەگەر زستانی ئەمساڵ لە باكووری نیوە گۆی زەوی سارد‌و بەستەڵەك بێت، ئەوە نرخی یەك بەرمیل نەوت بگاتە 90 دۆلار.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە