کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەڵمەتە هاوبەشەکەی پارتی و نەوەی نوێ دژی سەرۆکی پەرلەمان

.

10:04 PM - 27/09/2021

ئەمڕۆ لە دوای کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە و وەڵامە یەکێتیانی و دڵسۆزانەکەی د. رێواز فایق بۆ نێچیرڤان بارزانی، خێرا خێرا پارتی و هاوئاوازەکانی کەوتنە وەڵامی بێ بنەما و هێرش بۆ سەر رێواز فایق.
هەر بۆیە ئەم ئێوارەیە کەناڵی NRT ئۆرگانی نەوەی نوێ بەو ئیعازەی لە چوارچێوەی رێککەوتنە نهێنیەکەیان لەگەڵ پارتی بۆیان هاتووە کەوتوونەتە دژایەتی سەرۆکی پەرلەمان و تۆمەتی بۆ دەهۆننەوە.
ئێمە دڵنیاین ئەم ئیعازەی NRT و حزبە هاوپەیمانە ژێربەژێرەکەیان کە پارتیە لەکوێ هاتووە و چۆن بەم کارانە زیاتر ئەو راستیە دەسەلمێنن کە رێککەوتنەکەیان لەگەڵ پارتی بۆ دژایەتی یەکێتی چەندە کۆنکریتیە!

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە