کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ تاڵەبانی لە شاری کەرکوک لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی رێکخستنی کەرکوک کۆبووەوە

.

01:16 PM - 27/09/2021

بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری کەرکوک لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی رێکخستنی کەرکوک کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا رەفعەت عەبدوڵا بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و ئاسۆ مامەند و ئەمین بابە شێخ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون . سەرەتا محەمەد عوسمان لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی کەرکوک لە وتەیەکیدا ئاماژەی بە ھەنگاوەکانی بانگەشەی سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان کرد و رۆشنایی خستەسەر رێکخستنەکانی یەکێتی کە ھەموو ھەوڵێکیان بۆ دەرچواندنی کاندیدەکانی ھاوپەیمانی و پارێزگاریکردنە لە دەنگەکانی کورد.

لەبەرامبەردا بافڵ تاڵەبانی سەرباری دەربڕینی سوپاسگوزاری بۆ ھەڤاڵان و کادران و ئەندامانی یەکێتی لە کەرکوک کە جوامێرانە قۆڵیان ھەڵماڵیوە و لە خەمی کوردستانی بوونی کەرکوک کاردەکەن، ئەرک و بەرپرسیارێتی حزبی و تێکۆشانی ئەم قۆناغەی روونکردەوە و پێی راگەیاندن یەکێتی لەهیچ قۆناغێکی سەخت و دژواردا پشتی لە کەرکوک نەکردوە و نایکات، بۆیە ئەرکی ئێوەی یەکێتییەکانە سورتربن لە خزمەتکردنی کەرکوک و لەم ھەلومەرجەدا ھەموو ئەرکە رێکخراوەییەکان تەرخان بکەن بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان و کاندیدەکانی، چونکە سەرکەوتنی یەکێتی و گۆڕان لەم ھەڵبژاردنە زامنی کوردستانی بوونی کەرکوک و پاراستنی گیانی پێکەوە ژیانە لەنێوان ھەموو نەتەوە و پێکھاتەکاندا.

ھەر لەکۆبوونەوەکەدا دەرگای گفتوگۆ ئاوەڵاکرا و یەکێتییانە وەڵامی سەرنج و تێبنییەکانی ھەڤاڵان درایەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە