کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خاتوو شاناز: دەنگدانی ئەمجارەمان دەنگدانێکی مێژووییە

.

08:50 PM - 26/09/2021

بەیەکەوە دەتوانین خەونی مام و کاکە نەوە بهێنینەدی ئەمڕۆ ٢٦-٩-٢٠٢١، لە مەراسیمێکی پڕشکۆ و جۆش و خرۆشی یەکێتییە سەوزپۆشەکاندا، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی میحوەری سلێمانی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەئامادەبوونی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، ژمارەیەک لە هەڤاڵانی ئەندامی سەرکردایەتی و کەسایەتی و پیاوماقوڵان، ژنان و پیاوان و گەنجان و کادرانی دڵسۆزی سنورەکە، کۆمیتەی رێکخستنی گاپیڵۆنی کردەوە. خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، لە وتەیەکیدا بۆ ئامادەبووانی مەراسیمەکە وێڕای دەربڕینی سوپاسگوزاری بۆ پێشوازیان، وتی: پیرۆزبایی کردنەوەی کۆمیتەکەتان لێدەکەم، بەڵێنمداوە و ھەمیشە وتومە دژی نادادپەروەریم، داخستنی ئەم کۆمیتەیەش بەکارێکی زۆر نادادپەروەرانە دەزانم لەبەرامبەر خەڵکی بەشەرەف و بەویژدان و تێکۆشەر و ماندووی ئەم دەڤەرە، بۆیە یەکەمین کارم بۆ سنورەکە کردنەوەی ئەم کۆمیتەیە بوو. لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، خاتوو شاناز، رایگەیاند: دەنگدانی ئەمجارەمان دەنگدانێکی مێژووییە، دەنگدانێکە بۆ راستکردنەوەی ئەو هەڵانەیە کە بەدرێژایی مێژوو لە دروستبوونی عێراقەوە بەرامبەر بە گەلەکەمان کراوە، ھەروەھا راستکردنەوەی ئەو هەڵانەیە کە لەناو ھەرێمی کوردستاندا بەرامبەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کراوە، بۆیە دڵنیام ھەموومان بەیەکەوە ئەتوانین خەونی مام و کاکە نەوە بهێنینەدی ئەویش بە دەنگدانمان بە ھاوپەیمانی کوردستان و کاندیدەکانمان. لای خۆیانەوە، لێپرسراوی کۆمیتەی ٢٨ی رێکخستنی گاپیڵۆن و کادرانی سنورەکە، سوپاسگوزاری خۆیان نیشاندا بۆ بڕیارەکەی خاتوو شاناز بەکردنەوەی کۆمیتەکەیان و بە هەنگاوێکی گرنگیان لە قەڵەمدا بۆ  باشتر رێکخستنەوەی کاروباری حزبی کادران و تێکۆشەران و هاوڵاتیانی دانیشتووی سنورەکە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە