.
12:54 PM - 25/09/2021
بۆ ئەوەی نەبێتە زەمی پاشەملە ، کاتی ھەڵسەنگاندێکی ھاوسەنگی ریفراندۆم ، رووداوەکانی16 ئۆكتۆبه‌ر ھاتووە
*ئه‌زموونی ریفراندۆمی كوردستان له 25/9/2017 هه‌وڵێكی ناکامی گه‌له‌كه‌مان بوو بۆ بڕیاردان له چاره‌نووسی خۆی. وەك پرەنسیب ئه‌وه هه‌قێكی ره‌های میلله‌تانه له دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیان. ریفراندۆم لەم چوارچوەیەدا ئەزموونێکی رەوای گەلی کوردستان کە ھەلومەجێکی لەبار و شایانی بۆ فەراھم نەکرابوو .هه‌تا ئێستاش لەبەر زۆر فاکتەری خۆیی و بابەتی هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ورد و هاوسه‌نگ بۆ ئه‌و وێستگه گرنگه‌ی ژیانی سیاسیی ئێمه نەكراوه. له‌كاتێكدا ریفراندۆمی ساڵی 2017 و ده‌ره‌نجامه‌كانی كاریگه‌رییه‌كی زۆر گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئێستا و داهاتووی سیاسیی كوردستان هه‌بووه و ده‌بێت. رووداوی گەورەی مێژووی میللەتان نەخاسمە ئەگەر سەرکەوتنی بە نسیب نەبێ دەکەوێتە بەر نەشتەری بەرژەوەندییە کاتییەکانی ئەم ھێزی سیاسیی و ئەو ھەڵسەنگاندنی لایەنداری و تەسکی حزبایەتی وەك ئەوەی چەند ساڵە میدیای چەواشەی پارتی و خیتابی سیاسیی چەوتی سەرکردایەتی ئەو حزبە دەیکات.
* چەند ساڵە بەرژەوەندی گەلەکەمان و مەنتیقی تێڕوانینی نیشتمانیی و نەتەوەیی وا دەخوازێت قسەکردن لەسەر ئەزموونی ریفراندۆم و رووداوەکانی دوای ئەویش بخرێنە چوارچێوەی تیگەیشتنی دادپەوەرانە و رەوای سیاسییەوە کە لەوە زیاتر ریزی گەلەکەمان پەرت نەکا و ھەق بۆ خاوەن ھەق بگێرێتەوە و ئەم تێروانینە نەتەوەییە دروستە بخاتە خزمەت دووبارە نەکردنەوەی ھەڵە و پەڵەی سیاسییەوە ، کەچی تۆڕی میدیای درۆزنانەی پارتی و کاھینە شەڕانگێزەکانی پشتەوەیان بە پارە و پاوەری ئەم میللەتە ھەر ئەیکێڵن و ئەیکێڵن و خەریکە باوەڕ بەدرۆی خۆشیان دەکەن .
* لە ژینگەی تەنگەبەری رۆژانی ریفراندۆمدا سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به سیاسه‌ته ته‌نگژه ئامێزه‌كانی، به ڕاكێش ڕاكێشی بۆ ده‌ست به‌سه‌راگرتنی بڕیاری سیاسیی له كوردستان كارێكی كرد، له‌پاڵ هه‌لومه‌رجی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی نه‌یار و دژوار كه دیبلۆماسی كوردستانیی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و حزبه نه‌یتوانی زه‌مینه‌ی بۆ بره‌خسێنێ. ئه‌و ئه‌زموونه له‌بار بچێ و وه‌ك پێویستی هه‌ر خه‌باتێكی ره‌وای میلله‌تان سه‌رنه‌گرێ. لەکاتێکدا خیتابی دیبلۆماسیی و میدیایی پارتی بەھاری ھێنابووە سەرچۆکان گوایە دونیای دەرەوە و بەتایبەتیش دۆستانی مامەڵەی نەوتی و بازرگانی پارتی بە ریفراندۆمەکە رازیین و ھەموو شتێک تەواوە.
2
*به‌داخه‌وه كه پارتی دیموكراتی كوردستان كاتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له 25/9/2017 و تاوه‌كو ئێستاش زۆربه‌ی جومگه‌كانی حوكمڕانی ئه‌م وڵاته‌ی كۆنترۆڵ كردووه، یان ئه‌وی له‌ده‌ست خۆیدا نییه بێ كار و بێ كارایی كردووه، بۆیە سەرەنجام به سیاسه‌ته تاكڕه‌وییه‌كانی، به ته‌قه‌لای بێ وچان و به‌رده‌وامی بۆ خۆسه‌پێنی و بۆ ئیحتواكردنی بڕیاری سیاسیی له كوردستان، ئه‌وسا و ئێستاش نه‌یهێشت زه‌مینه‌ی له‌بار و گونجاو بره‌خسێ:
- بۆ داكۆكی كردنێكی میللی و ره‌سمی و ده‌سته‌بژێری له ویستی گه‌ل پرسی،
-بۆ سه‌رخستنی پرۆسەی ریفراندۆمه‌كه له‌كاتی ئه‌نجامدانی، چ بە پشتیوانیی یەک ریزی ناوخۆیی و چی بە لانی کەمی رەزامەندییەکی دەرەکی.
-بۆ ئیحتواكردنی ده‌ره‌نجامه‌كانی له‌دوای سه‌رنه‌كه‌وتنی ئه‌و تێكۆشانه ره‌وا و دیموكراته‌ی گه‌له‌كه‌مان، چونكه خۆ مه‌علومه كرده‌یه‌كی سیاسیی و هه‌ر هه‌نگاوێكی تازه و بنه‌ڕه‌تی كه شکستیخوارد و سه‌رنه‌كه‌وت ده‌بێ ئاسه‌واره‌كانی به به‌رنامه و ته‌گبیری ورد چاره‌سه‌ر بكرێت و ئیحتوای زیانه‌كانی بکرێت.
*له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه: وێرای هه‌لومه‌رجه ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه نه‌یار و ناله‌باره‌كه، گه‌وره‌ترین ئاواتی گه‌له‌كه‌مان، به‌رزترین هه‌نگاو له ریزبه‌ندی تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی گه‌لی كوردستان و هه‌ر گه‌لێكی ئازادیخواز په‌كی كه‌وت و سه‌ره‌نجام به بڕیاری ره‌سمی حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كه هه‌ر پارتی تێدا باڵاده‌سته ، سڕ كرا و لاپه‌ڕه‌ی ریفراندۆم له‌لایه‌ن خودی پارتی و باڵاده‌ستی پارتی له‌و حكومه‌ته پێچرایه‌وه.سه‌یره له‌وه‌یه و زۆریش به‌داخه‌وه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌جێی ئه‌وه‌ی ئه‌م ویسته باڵا دیموكراتی و نه‌ته‌وه‌ییه‌ی گه‌له‌كه‌مان ببێته مایه‌ی ئیجماعی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی، ببێته باعیسی كۆكردنه‌وه‌ی چین و توێژه‌كانی كوردستان له ده‌وری یه‌ك ستراتیج، ببێته مایه‌ی ته‌بایی و پێكه‌وه‌یی و پشتیوانی حزب و چالاكه سیاسییه‌كان له كوردستان، كه‌چی به‌هۆی له‌وتاندنی سیاسی و شپرزه‌یی هه‌ژموونی سیاسیی پارتیه‌وه پێچه‌وانه‌وه بووه و له‌جێی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی مایه‌ی گرژی و دوردنگی و دڵكرمێ بوون له یه‌كتری. بووه مایه‌ی موزایه‌ده و بازاڕ گه‌رمی حزبی و تۆمه‌ت بشینه‌وه و تۆمه‌ت داتاشین كه ئه‌ده‌بیاتی ئاست نزمی پارتی دیموكرات ته‌نها وه‌ستاو كارامه‌ن له‌م جۆره خیتابه و هیچی تر نا.
3-
*به‌م هه‌موو زام و برینه‌وه، گه‌له‌كه‌مان و بزووتنه‌وه سیاسییه‌كه‌ی رووبه‌رووی كاردانه‌وه و پاشماوه‌ی په‌ك كه‌وتن و سڕكردنی بڕیاری مێژوویی ریفراندۆم بۆوه. ئه‌م ریفراندۆمه‌ی كه سه‌ركردایه‌تی پارتی له سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی له‌رووی زه‌مین و زه‌مانه‌وه، له‌رووی كه‌مپین و ئیداره‌دانه‌وه خراپی هه‌ڵسوراِن و به ئینفراد و تاكڕه‌وییه‌وه ئیداره‌ی دا. له‌جێی گه‌یشتنی گه‌له‌كه‌مان به سه‌ربه‌خۆیی و سه‌رفرازی یه‌كجاره‌كی، هه‌مووان و هه‌موومانی رووبه‌رووی ته‌نگژه‌ی گه‌وره‌ی وا كرده‌وه كه:
-پاشه‌كشێ له رۆڵی كورد له پرۆسه‌ی سیاسی كوردستان و عیراق ببێته واقیعێکی تاڵ کە چەند ساڵە گەلەکەمان و ھێزە دەربەستەکانی ھەوڵی چاککردنی ئەو دۆخە نەخوازراوە دەدەن.
-پاشه‌كشێ له جورئه‌ت و قه‌رارداری سیاسیی هێزه سیاسییه‌كان به‌گشتی و خودی پارتی روو بدات بە جۆرێک ھەر پارتی خۆی به هه‌ڵه‌داوان چونه‌وه به‌غدا وه‌كو خووی هه‌میشه‌ییان له شكست و دۆڕاندا.
-سه‌ره‌نجام له كاردانه‌وه‌ی ئه‌و شپرزه‌ییه سیاسییه‌ی ئیداره‌ی پارتی و قۆستنه‌وه‌ی دۆخی ناله‌باری ناوخۆیی كوردستانیش، له 16 ئۆكتوبه‌ری هه‌مان ساڵ (2017) دا سیاسه‌تی كوردستانی له كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان پاشه‌كشێی كرد، حكومه‌تی ئیتحادی به هاوكاری حه‌شدی شه‌عبی و میلیشیای جۆربه‌جۆری تایفه‌گه‌ریی كۆنترۆڵی كه‌ركوك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانی كرد. لەو دۆخە ناھاوسەنگەی تەرازوی ھێزی عەسکەریدا ته‌نها و ته‌نها هێزی پێشمه‌رگه‌ی یەکێتیی له مه‌یداندا شه‌هید و بریندارێكی زۆری دا و سەرکردەو فەرماندەکانی پارتی موزایه‌دچی نه‌ته‌وه‌یی تێ‌یان قوچاند.
4-
*جا پارتی له‌جێی ئه‌وه‌ی ئه‌زموون فێر بێ و ده‌رس و ده‌ور له‌م تاقیكردنه‌وه تفت و تاڵانه وه‌ربگرێت كه پێش خۆیان وبەر زیانی حزبیانەیان به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌مانی هێنا، وه‌كو پیشه‌ی هه‌میشه‌یی چه‌ند ساڵێكه كار بۆ شیواندنی ڕاستییه‌كانی ریفراندۆم و رووداوه‌كانی 16/ ئۆكتوبه‌ر ده‌كات. له‌جێی به‌خۆداچوونه‌وه و په‌شیمانی و داوای لێبوردن له گه‌له‌كه‌مان هه‌موو ئه‌م تراژیدیا نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌ی كردۆته‌وه ده‌سكه‌لای ته‌سكی حزبایه‌تی . له‌جێی كۆشش بۆ سارێژی برینه‌كان یه‌ك بینه ده‌یكولێنێته‌وه و رۆژانه بازرگانی سیاسیی پێوه ده‌كات و ده‌ستی چه‌وری خیانه‌ت و شكستی له‌سه‌ر یه‌كی خۆی به سه‌ری خه‌ڵكی تر، به‌تایبه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ده‌سرێته‌وه. یه‌كێتییه‌ك كه ته‌نانه‌ت له به‌ره‌نگاری دژواری (16)ی ئۆكتۆبه‌ری كه‌ركوكیشدا له‌جیاتی ئه‌وان و كوردستانیش ده‌یان و سه‌دان شه‌هید و برینداری داوه.
سه‌ركردایه‌تی شكستخواردووی ئه‌م حزبه سی و یه‌كی ئابییه، له‌جێی ئه‌وه‌ی شه‌رمه‌زار بێت و داوای لێبوردن بكات، چونكه كاره‌كه له ده‌ستی كه‌وت ، له‌جێی ئه‌وه‌ی دانی پێدا بنێ كه له ئیداره‌دانی كۆی مه‌له‌فی ریفراندۆم، كۆی ئیداره‌ی سیاسیی و ئابووری چه‌ند ساڵی رابردوو شكستی هێناوه، كه‌چی هه‌رزان فرۆشی و هه‌رزان بازاڕی پێوه ده‌كات، له جێی ئه‌وه‌ی سارێژی ئازاره‌كانی دوای سڕكردنی ریفراندۆم و له‌قاڵبدانی قەوارەی هه‌رێمی كوردستان بكات کەوای کرد دۆستی درۆزنانە و نەیاری ڕاستەقینەی جۆراوجۆر پێمان خۆش بن کەچی وا پارتی تا ئێستاش سه‌وداو سیاسه‌تی ناجۆر به سه‌رنه‌كه‌وتنی ریفراندۆم و دۆخی پاشه‌كشێی دوای 16 ئۆكتوبه‌ری ساڵی 2017 وه ده‌كات، وه‌ك پیشه‌یی هه‌میشه‌ییان:
ئه‌وساو ئێستاش:
-به كوردی جنێو ده‌ده‌ن و به عه‌ره‌بی سازش و ماستاوی خه‌ست بۆ ره‌وتی شۆڤێنی و تایفه‌گه‌ری له عیراق ده‌كه‌ن. کەیوبەینی تەحالوفات و کورسی کورسییان لەگەڵ دەکەن تەنانەت لەسەر حیسابی پرەنسیبە جێگیرەکانی گەلەکەمان،
- به كوردی و كرمانجی هه‌ڕه‌شه له كۆی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی كوردستان و حزبه‌كانی، كۆی چالاكه كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیرییه‌كانی كورده‌واری ده‌كه‌ن و به عه‌ره‌بیش شان ماچ ده‌كه‌ن و عه‌بای كۆنه‌په‌رستان ده‌لێسنه‌وه سا بەڵکو لەسەر حیسابی گەلەکەمان و بە پاشقول گرتن لە حزبەکانی تری کوردستان پۆستێك زیاتریان پێ بدەن.
*ڕاستی مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌یه 16 ئۆكتوبه‌ر شكستی سه‌ركردایه‌تی پارتی و مۆنۆپۆله ره‌سمییه‌كانێتی له جومگه‌كانی حوكمڕانی، له ئیداره‌ی پرۆسه‌ی سیاسیی و دۆخی گشتی كوردستان، له ئیداره‌ی ئیجماعی نیشتمانی له‌سه‌ر ریفراندۆم و ویستی مافی چاره‌نووس. ڕاستی ئه‌وه‌یه دوای كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال سیاسه‌تی كوردستانیی به ته‌نها و ته‌نها كه‌وته ده‌ستی سه‌رۆكایه‌تی پارتی كه چونكه له‌سه‌ر چه‌وتی و چه‌وێڵی ڕاهاتوون كاری باشی له‌ده‌ست نایه‌ت وه‌كو نموونه‌ی كاری باشی سه‌رخستنی ریفراندۆمێكی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی له 25/9/2017 دا.
كۆی ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه به‌ڵگه‌ی شكستی سه‌ركردایه‌تی ئیحتكاریخوازی پارتییه له ئیداره‌ی مه‌یل و ئاره‌زووی بێ بڕانه‌وه‌یان بۆ برا گه‌وره‌یی و كوێخایی له كوردستان. ئه‌مانه خۆیان شكستیان هێناوه له براگه‌وره‌یی چونكه ئه‌مه به خۆسه‌پاندن نابێ و نایەتەدی ، كه‌چی خه‌ڵكی دیكه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن؟! ئاخر كێ و كه‌ی ده‌چێته عه‌قڵه‌وه سه‌رۆكایه‌تی حزب و مۆنۆپۆلكاری وڵاتێك سه‌ركه‌وتنی زۆر بچووك به‌ناوی خۆیه‌وه قه‌ید بكا و شكستی زۆر گه‌وره‌تریان له كۆی ئه‌و دۆسێیانه بخه‌نه ئه‌ستۆی خه‌ڵكی تر و حزبی تر كه لای ئه‌وان ده‌بێ حزبه‌كان به‌شیان هه‌ر ئه‌وه بێت بڵێن تۆمه‌تبار و خه‌تابارن و چه‌واشه‌كارییان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێ.
*پێویسته هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی عیراق و هه‌ڵبژاردنی دوای ئه‌وه‌ش كه بۆ كوردستان ده‌كرێت، وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی شكستی یه‌ك له دوای یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی پارتی بێت كه شكست له‌سه‌ر شكست تۆمار ده‌كات و هێشتاش جورئه‌ت و ئازایه‌تی ئه‌وه‌شی تێدا نییه چمكێكی ئه‌م شكسته بگرێته ئه‌ستۆی خۆی و داوای لێبوردن بكات. خه‌ڵك و ده‌سته‌بژێری سیاسیی كوردستان له بیرێتی ئه‌وه كێ بوو ده‌یوت ریفراندۆم بۆ سەربەخۆییە و ئەوەی دەترسێ خۆمان بەتەنیا دەیکەین .ئێستا خێره ده‌ره‌نجامه‌كانی ناخاته سه‌ر شانی خۆی و حزبه‌كه‌ی؟
CVTN-GlsgsY
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە