کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەڵبەندی دهۆكی ی.ن.ك لەسەر سزادانی كادرێكی لەزاخۆ راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

.

11:08 PM - 19/09/2021

مەڵبەندی دهۆكی  ی .ن.ك  لەسەر سزادانی كادرێكی لەزاخۆ  راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەكردووە :لەم دۆخ و قۆناغە تایبەت و هەستیارەدا كە كەیسی زیندانیانی بادینان كاردانەوەی جیهانی بەدوای خۆیدا هێناوە و بووەتە هۆی لەكەدار كردنی ناووناوبانگی هەرێمی كوردستان و دەسەڵاتی زۆنی زەرد لەبواری مافی مرۆڤ و ئازادی رادەربرین و رۆژنامەوانی لەسەر ئاستی  نێو دەوڵەتی ،خەڵكی لەچاوەڕوانی ئەوەدابون دادگاو دەسەڵاتی ئەو ناوچەیە پێداچوونەوە بەو كەیسەدا بكەن  و زیندانیانی بادینان ئازاد بكەن، كەچی لەلایەن دادگای دهۆكەوە سزای حەوت ساڵ زیندانیكردن بۆ مەلا نەزیر بەرواری كادری یەكێتی نیشتمانیی كوردستان دەركرا، هەربۆیە ئێمە ئەو بڕیارە بەنا راست و دوور لەبنەمای یاساو دادپەروەری دەزانین  ، چونكە لەژێر فشاری دەروونی  و جەستەی وتە لەمەلا نەزیرو زیندانیانی بادینان وەرگیراوە.
لەراگەیەنراوەكەی مەڵبەندی چواری یەكێتیدا ئەوەش خراوەتەروو: بەشێك لەدادگاكانی هەرێم لەزۆنی زەرد بووەتە داردەست و راپەڕینەری دەسەڵاتی تاكڕەوانەو خۆسەپێنەر،كە ئەوەش لەگەلچ پرانسیپەكانی مافی مرۆڤ و مافی گشتیدا ناگونجێن ،هەربۆیە كار بۆ ئەوە دەكەین بەم بێ دادی و ستەمكارییە لەبادینان كۆتای پێبێت.
لەكۆتای راگەیەنراوەكەشدا داوای ئازادی بۆ مەلا نەزیر بەرواری و سەرجەم زیندانیانی بێ تاوانی بادینان كراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە