کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لازیۆ بەگۆڵێكی هەڵە لەبەرامبەر گەڵەتەسەرای روبەروی شكست بۆوە

.

02:01 PM - 17/09/2021

هەر لەیاریەكانی جەولەی یەكەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی ئەوروپی بەڵام لەركابەریەكانی كۆمەڵەی پێنجەم   یانەی گەڵەتەسەرای توركی لەیاریگای خۆی پێشوازی لەیانەی لایزۆی ئیتاڵی كرد   بەدرێژایی 45 دەقیقەی گێمی یەكەم تۆڕی گۆڵی هەردوو یانە بەخاوێنی مایەوە و ئەو گێمە چۆن دەستیپێكرد بەهەمان شێوەش كۆتایی هات   لەگێمی دووەم گەڵەتەسەرای هێرشەكانی لەسەر گۆڵی یانەی میوان چر كردەوە و لەدەقیقەی 67 تۆماس ستراكۆشای یاریزانی لازیۆ بەهەڵە گۆڵێكی لەخۆیان كرد و گەڵەتەسەرای كردە خاوەن گۆڵی یەكەم   دوای ئەوە یانە ئیتاڵیەكە هەوڵی زۆریدا ئەنجامەكە یەكسان بكاتەوە بەڵام سەركەوتوو نەبوو و یاریەكە بەو گۆڵە هەڵەیە بەسودی یانەی گەڵەتەسەرای توركی كۆتایی هات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە