کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پلەبەندی مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران دەگۆڕدرێت

.

05:37 PM - 15/09/2021

لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عیراق ئاشكرایكرد: یاسای خزمەتی شارستانی مەرج و ڕێكاری تایبەت بە پلەبەرزكردنەوە و سەرمووچە دیاریدەكات و پلەبەندی و دەرماڵەكان لەنێوان گشت وەزارەتەكان یەكدەخات.
ماجد وائلی ئەندامی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عیراق ڕایگەیاندووە: یاسای خزمەتی شارستانی گرنگترین یاسایە لەبەردەست لیژنەكەیان و زیاتر لە ساڵێكە سەرجەم ڕێكارە بە یاساییی كردنەكانی لە لیژنەكەیان تەواو بووە و لەبەردەم سەرۆكایەتی پەرلەمانە بۆ خستنە ناو بەرنامەی كارەوە.
ڕاشیگەیاندووە: یاساكە سەرجەم مەرج و ڕێكارەكانی تایبەت بە مۆڵەت و پلەبەرزكردنەوە و سەرمووچەی ڕێكخستووە و پلەبەندی مووچە و دەرماڵەكانیش یەكدەخات بۆ سەرجەم فەرمانبەران.
ئاماژەی بەوەشكردووە: بەشێك لە فەرمانبەران داوای گواستنەوە لە وەزارەتێك بۆ وەزارەتێكی تر دەكەن بەهۆی ئەوەی دەرماڵە و مووچەی باشترە، بۆیە بەردەوام داوای یەكخستنی پلەبەندی مووچە دەكرێت، كە لە بنەڕەتدا مووچەی بنەڕەتی سەرجەم وەزارەتەكان وەكو یەكە، بەڵام جیاوازی هەیە لە دەرماڵەی هەندێك لە وەزارەتەكان.
ئەوەشی خستۆتەڕوو: یاسای خزمەتی شارستانی نزیكەی 100 ماددەیە و یەك ماددەی تایبەتە بە پلەبەندی مووچەی فەرمانبەران و نابێت جیاوازی مووچە لە ئاستێكی دیاریكراو تێپەڕێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە