کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەزهەر محەمەد: بەرزبوونەوەی نرخی نەوت كورتهێنانی بودجە پڕ دەكاتەوە

.

05:34 PM - 15/09/2021

مەزهەر محەمەد صالح راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەڵێت: بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و زیادبوونی داهاتە نەوتی و نانەوتییەكان دەتوانێت كورتهێنانی بودجەی ساڵانی داهاتوو پڕبكاتەوە.
راوێژكاری دارایی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە: ئەگەر بێت و لە بودجەی ساڵی 2022دا حكومەت پابەندبێت بە هەمان ئەو خەرجیانەی كە لە بودجەی ساڵی 2021دا هەیبووە و بەتێكڕا نرخی یەك بەرمیل نەوت لە 65 دۆلار كەمتر نەبێت، هاوكات داهاتە ناوخۆییەكان زیاد ببێت، ئەوا بە دڵنیاییەوە كورتهێنانی بودجەی ساڵی داهاتوو لەو ئاستەدا دەبێت كە یاسای بەرێوەبردنی دارایی دایناوەو نزیكەی لەسەدا 3ی كۆی بەرهەمی ناوخۆیی عیراق دەكات.
ئاماژەی بەوەشكردووە: زیادبوونی داهاتە نەوتی و نانەوتییەكان بەشێوەیەكی سروشتی دەتوانێت خەرجی و داهاتەكان و هەموو پرۆسە داراییەكان رێك بخاتەوە، ئەوەش یەكێكە لەو ئامانجانەی حكومەت بۆ سەقامگیری دارایی هەوڵی بۆ دەدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە