کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پێشوازی لە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا كرد

.

03:47 PM - 15/09/2021

لەبارەگای مەڵبەندی یەكی رێكخستنی سلێمانی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێری مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانی ی.ن.ك پێشوازیكرد لە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم، لە دیدارێكدا بیروڕا سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی و پێشهاتەكانی ئێستا ئاڵوگۆڕكرا, لەو دیدارەدا  كە سەركەوت حەسەن راوێژكاری ئەمنی سەرۆكایەتی یەكێتی ئامادەی بوو، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا پشتگیری و پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ كاروبارەكانی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ سەرخستنی هەوڵەكانی هاوپەیمانی كوردستان و كاندیدەكانی.
 شاناز ئیبراهیم ئەحمەد سەرباری پێشوازی كردنێكی گەرم، سوپاسی پشتیوانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفای كرد و رایگەیاند: ئەم سەردانە گڕوتینێكی زیاتر ئەداتە هەلمَەتەكە و دەچێتەسەر جۆش و خرۆشی یەكێتی و گۆڕان و دڵخۆشییان بەیەك دەنگی ئەم دوو حزبە كاریگەرەی سەر گۆڕەپانی سیاسی و یەكڕیزی نەتەوەیی لەپێناو بەرژەوەندیە باڵاكانی گەلەكەماندا, لە بەشێكی تری دیدارەكەدا، گرنگی سەرخستنی هەوڵەكانی هاوپەیمانی كوردستان دوپاتكرایەوە بۆ داكۆكی كردن لەمافە رەواكانی گەلی كورد و بەدیهێنانی داخوازیە رەواكانی گەلەكەماندا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە