کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عەدنان درجال بەسەرۆكی نوێی یەكێتی تۆپی پێی عێراق هەڵبژێردرا

.

01:39 PM - 15/09/2021

عەدنان درجال وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق لەهەڵبژاردنەكانی  یەكێتی تۆپی پێی عێراق بۆ دیاریكردنی ئەنجومەنی كارگێڕی نوێ بۆ چوار ساڵی داهاتوو پۆستی سەرۆكایەتی یەكێتی یەكەی بردەوە  عەدنان دەرجال  لەهەڵبژاردنەكاندا لەكۆی 65 دەنگی  ئەندامانی دەستەی گشتی كە بەشدارییان كرد 48 دەنگی بەدەستهێنا و سەركەوتنی لەبەرامبەر شەرار حەیدەری ركابەری بەدەستهێنا كە 16 دەنگی بەدەستی هێنا   لەلایەكی ترەوە عەلی جەبار بەتەزكیە و بەهۆی نەبونی هیچ ركابەرێك بۆ پۆستی جێگری یەكەمی سەرۆكی یەكێتی یەكەی دیاریكرا   بەهەمان شێوە یونس مەحمودی گۆڵكاری پێشووی هەڵبژاردەی عێراق پۆستی دووەمی جێگری سەرۆكی یەكێتی یەكەی بەدەستهێنا   جێی باسە لەساڵی 2003 وە  ئەمە پێنجەم جارە هەڵبژاردنەكانی  یەكێتی تۆپی پێی عێراق ئەنجام دەدرێت   بۆ پۆستی ئەمدامێتی نوسینگەی جێبەجێكردن : كۆڤەند عەبدول خالق مەسعود و رەحیم لەفتە و ئەحمەد عۆدە و فیراس بەحر علوم و محەمەد ناصر شكرون و غالب عەباس موسا و یەحیا زەغیر و خەلەف جەلال و غانم عرێبی و رەشا تالب دەرچوون

fKeLTY5oDK8

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە