.
09:58 AM - 15/09/2021
مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی ناوشار ڕۆژئاوا - بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه برایه‌كی خۆی به‌فیشه‌ك بریندار كردبوو. دوای ئه‌وه‌ی له‌ڕووداوێكدا له‌گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار كه‌سێك له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌فیشه‌ك له‌لایه‌ن برایه‌كی خۆیه‌وه برینداركرا، ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه لێكۆڵینه‌وه له‌ڕووداوه‌كه ده‌ستیپێكردو پاش وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر توانرا تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناره‌وه ده‌ستگیربكرێت. له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ئـ ، ئـ ، ع) به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌كانی (405) و (31) له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه. تۆمەتباری ناوبراو لەچەند بنکەیەکی دیکەی پۆلیس سکاڵای لەسەر تۆمارکراوەو داواکراو بووە، بەھۆی تەقەکردن و شەڕکردن و ھێرشکردن بەچەک. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن وپەیوەندییەکان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە