کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری كشتوكاڵ بڕیارێكی لەبەرژەوەندی جووتیارانی پێنجوێن دەركرد

.

06:25 PM - 14/09/2021

وەزیری كشتوكاڵ بڕیارێكی لەبەرژەوەندی جووتیارانی پێنجوێن دەركرد

بەبڕیاری وەزارەتی كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاو، ڕێگە نادرێت تەماتە لە پارێزگاكانی باشوور‌و ناوەڕاستی عیراقەوە هاوردەی هەرێمی كوردستان بكرێت‌و داواش دەكات پێداویستی ناوخۆ بە تەماتەی پێنجوێن پڕبكرێتەوە.

بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم، كە بەئیمزای بێگەرد تاڵەبانی ئاڕاستەی ئیدارەی گەرمیان كراوە، تیایدا ئاماژەی بەوەكردوە، لەپێناو پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی، داواكارین كە هەموو بازگەكان ئاگادار بكەنەوە كە ڕێگە نەدەن هیچ بەروبوومێكی تەماتە لە ناوەڕاست‌و باشووری عیراقەوە هارودەی سنوورەكەتان بكرێت.

وەزیری كشتوكاڵ داواشی كردووە، پێداویستی ناوخۆ لە بەرهەمی تەماتەی ناوخۆیی بەتایبەتیش تەماتەی پێنجوێن پڕبكرێتەوە، لەبەرئەوەی ماوەیەكە تەماتەی پێنجوێن پێگەیشتووە‌و بەشی پێداویستی ناوخۆ دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە