کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كرێی خوێندنی زانكۆكان كەمدەكرێتەوە

.

11:11 AM - 03/09/2021

یاسین عیساوی بریكاری وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكان رایگەیاندووە، وەزارەتەكەی لێپرسراوە لە رەخساندنی هەلی زانستی و وەرگرتنی خوێندكاران، بەڵام سەبارەت بە كرێی ساڵانە دیاریكراوە و بڕیارەكان پەیوەست نین بە خوێندنی باڵاوە ، راشیگەیاند وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاری كەمكردنەوەی كرێی ساڵانەی خوێندنی خوێندكارانی لە زانكۆ نا حكومییەكان بەڕێژەی لەسەدا 25 دەركردووە، بەپێی حاڵەتی مرۆیی و گوزەرانی خوێندكارانیش كۆلێژەكان دەتوانن دەسەڵاتی خۆیان بەكاربهێنن، بەجۆرێك دەسەڵاتیان هەیە خوێندكاران لەكرێی ساڵانە ببەخشن یاخود بیكەنە لەسەدا 50 بۆیان، بەتایبەت بۆ ئەو خوێندكارانەی كەمدەرامەتن.
بریكاری وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، هەماهەنگی لەنێوان وەزارەت و كۆلێژە ناحكومییەكان هەیە، بەڵام وەزارەتی خوێندنی باڵا ناتوانێت فشاری زیاتر بكات بۆ كەمكردنەوەی كرێی ساڵانەی خوێندن لەو زانكۆیانە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە