کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەشناسی عیراق: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

.

11:07 AM - 17/08/2021

كەشناسی عیراق لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرایكردووە  ، پلەكانی گەرما تا رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو بەجێگیری دەمێننەوە ، لەدوای رۆژی پێنجشەممەوە، پلەكانی گەرما لە هەمەو شارەكاندا بەچەند قۆناغێك بەرزدەبێتەوە و دەگاتە 50 پلەی سەدی.
ئەوەشی خستەڕوو، خێرایی با بەئاراستەی باكەوری رۆژئاوا جێگیر دەبێت، هەندێك كاتیش بەتایبەت لە رۆژدا، خێرایی با چالاك دەبێت، خێراییەكەش لەئێوارەی چوارشەممەوە لەپارێزگاكانی بەسرە و میسان دەستپێدەكات ، باسی لەوەشكردووە، بەهۆی بەردەوامی رەشەباوە، رێژەی شێ لە بەسرە بەرزدەبێتەوە و ئەو شەپۆلەش تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە